هەواڵ
8, تشرینی دووەم 2018
کۆمپانیای Hublot کاتژمێری Meca-10 P2Pـی بە نرخێکی خەیاڵیەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای Hublot لە ماوەی ڕابردوودا کاتژمێری زیرەکی Meca-10 P2Pـی ڕاگەیاند کە بەرهەمی هێڵی Big Bangـە و تەنها لە ڕێگەی دراوی ئەلیکترۆنی بیتکۆینەوە بەکارهێنەران دەتوانن کاتژمێرەکە بکڕن، کۆمپانیای ناوبراو ژمارەیەکی دیاریکراوی لە کاتژمێرەکە بەرهەمهێناوە کە ئەویش 210 یەکەیە و سەرجەم یەکەکانیش لە ڕێگەی داواکاری پێشوەختەوە فرۆشراون، شایەنی باسە کاتژمێری Meca-10 P2P تایبەتە بەو کەسانەی کارەکانیان پەیوەستە بە ئاڵوگۆڕکردنی دراوی ئەلیکترۆنی وەک بیتکۆین هەر بۆیەش کاتژمێرەکە پشتگیری لەم پڕۆسەیە دەکات و دەتوانرێت ئەم کارە لە ڕێگای ڕووکاری دەرەوەی کاتژمێرەکەوە ئەنجام بدرێت، سەبارەت بە نرخی کاتژمێرەکەش ئەوا 25.000 دۆلارە بە پێی دراوی بیتکۆین.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.