10
سامسۆنگ 8, تشرینی دووه‌م 2018

وەشانی Android 9 Pie بۆ Galaxy S9 و +S9 و Note 9 لە سەرەتای ساڵی داهاتوو بەردەست دەبێت

بێگومان ماوەیەکە لەسەر پێگە تەکنەلۆژییەکان باس لە Samsung Experience 10 دەکرێت بۆ مۆبایلەکانی سامسۆنگ، کە بنچینەکراوە بە ئەندرۆید ٩ پای. جێگەی باسە، هەر لە ماوەی ڕابردوودا ڤیدیۆ و وێنە لێر و لەوێ لەسەر ئەم ڕووکارە بڵاوبوونەتەوە. بەم بۆنەیەوە، دوێنێ سامسۆنگ لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی خۆی بە فەرمی ڕایگەیاند و لە جیاتی ئەو ناوەی لەسەرەوە ئاماژەی پێکرا، ناوی ناوە OneUI. هەروەک ئاماژەیان بە ڕێکەوتی بەردەستبوونی ئەندرۆید پای کرد بۆ گالەکسی ئێس ٩ و ئێس ٩ پڵەس.

بەم بۆنەیەوە، ئەندرۆید ٩ پای بۆ هەریەکە لە Galaxy S9 و +S9 و Note 9 لە مانگی ١ی ساڵی داهاتوو بەردەست دەبێت. هەروەک تاقیکاری کراوە واتە Open Beta لەم مانگەوە دەست پێدەکات. بە کورتی ئەم ڕووکارە تازەیە تایبەتمەندیەکانی ئەندرۆید پای تێدا جێگیرە بە تامی سامسۆنگەوە. کەواتە بەکارهێنەرانی Galaxy S9 و +S9 و Note 9 دڵخۆش بن چونکە نوێکاری گەورە و نایاب بەڕێوەیە.

لەم بابەتە دەتوانن بینەری تایبەتمەندی ڕووکاری تاریکی وەن یو ئای سامسۆنگ بن، و هەروەها لە خوارەوە بینەری ڤیدیۆیەک بن لەم بارەیەوە:

[su_youtube url=”https://youtu.be/xzAOilfdQSo”]
سەرچاوە :
تاگەکان Samsung
بۆچونی تۆ