گووگڵ 9, تشرینی دووه‌م 2018

گووگڵ جەختی کردەوە کە دۆخی تاریک هاوکارە لە هێشتنەوەی تەمەنی پاتری بۆ ماوەیەکی درێژتر

لەوانەیە لە ڕابردوودا هەندێک بڕوایان وابووبێت کە دۆخی شەو یان تاریک هاوکارە لە کەمکردنەوەی ڕووناکی ڕوونما و بەمەش کەمتر پاتری بەفیرۆدەچێت، بەم بۆنەیەوە گووگڵ جەختی کردەوە کە ئەو دۆخە تاریکەی ئێستا لە ئەپەکان بەکاردەهێندرێت دەبێتە هۆی درێژکردنەوەی ماوەی پاتری لە چاو دۆخی ئاساییان، و ئەمەش هاوکاردەبێت لە کەمکردنەوەی خێرایی دابەزینی پاتری مۆبایلەکان.

بە گوێرەی ئەوەی کە گووگڵ لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی خۆی بۆ ئەندرۆید بڵاویکردووەتەوە، بەکارهێنانی پاتری بە ڕووناکی تەواو بە ڕەنگی ڕەش لە ٢٠% تێپەڕ ناکات بە بەرامبەر بە بەکارهێنانی پاتری لە کاتی بەکارهێنانی ڕەنگی سپی بە تەواوی. ئەمەش واتای وایە کە ئەپێک بە دۆخی تاریکەوە 5 یەکی وزە بە بەروارد بە دۆخی ئاسایی بەکاردەهێنێت. بە واتایەکی تر ئەگەر دۆخی سپی ١٠٠% بەکاری بهێنێت، ئەوا دۆخی تاریک تەنها ٢٠% بەکاردەهێنێت.

هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ڕەنگەکان بەکارهێنانی وزە زیاتر دەکەن لەگەڵ هەر پلەیەک، چونکە هەتا ڕەنگەکە ڕووناکتر بێت ئەوا ژمارەی پێکسڵی زیاتر ڕووناک دەبنەوە، کە دەبێتە هۆکاری زۆرتری بەکارهێنانی وزە.

ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە، گووگڵ خۆیەتی کە سەرباری ئاگاداربوونی لەو حاڵەتە بەڵام بە شێوەیەکی سەرەکی ئەپەکانی ڕەنگی سپیان تێدا بەکارهاتووە، کە هۆکاری سەرەکیە بۆ بەکارهێنانی زیاتری وزە. ئەمە هەرچەندە لە ئێستادا ژەماریەک لە ئەپەکانی گووگڵ خۆی دۆخی تاریکیان بۆ زیادکراوە، بۆ نمونە یوتیوب. بەڵام لە ڕاستیدا ئەوەی جێگەی بایەخ و گرینگییە تەواوی سیستەمی ئەندرۆید خۆیەتی کە لە ئێستادا گشتی سپیە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوو گووگڵ بۆ سەرتاپای ئەو سیستەمە بژاردەی دۆخی تاریکی زیادبکات، و بەکارهێنەران بتوانن بە پێی خواستی خۆیان چالاک و ناچالاکی بکەن.

سەرچاوە :
تاگەکان google
بۆچونی تۆ