ئای ئۆ ئێس 9, تشرینی دووه‌م 2018

بۆچی تەنیا یاری PUBG دەکەیت؟ یاری Battlelandـیش دابگرە

بێگوومان ئێستا مۆبایلەکان سەکۆیەکی سەرەکین بۆ یاریکردن و خاوەن چەندین یاری ناوازە و بەناوبانگن. یەکێک لەو یارییانەی کە ئێستا لەسەر زۆرترین مۆبایل یاری پێدەکرێت پەبجییە، هەموومان ناویمان بیستووە. وە دەکرێت تەنیا ئەو یارییە بکەیت لە کاتێکدا مۆبایلەکەت یاری ناوازەی تری تێدایە بەهۆی ئەوەی لەگەڵ هاوڕێکەتدا یاری دەکەیت. ئێمە یەکێک لەو یارییە بەچێژانە پێشنیار دەکەین کە بەدڵنیاییەوە لەگەڵ هاوڕێکەتدا کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن چونکە یارییەکە لە جۆری Royaleـە واتا هەوڵدان بۆ مانەوە لە ژیان تا کۆتا ناوچە واتا هاوشێوەی پەبجی. ئەویش یاری Battleland Royaleـە.

لەگەڵ ئەوەی یارییەکە لە جۆری هەوڵدان بۆ مانەوەیە. دەتوانیت لەگەڵ هاوڕێکەت یاری بکەیت. واتا تۆ و ١ هاوڕێت دەتوانن بچنە نەخشەیەکی بچووکەوە و لەگەڵ ٣٠ کەسی تردا شەڕ بکەن. لەم نەخشەیەدا چەندین کەلوپەل و چەکی تێدایە لەوانە چەکەکانی AKM و Scar و ShotGun و چەندانی تر.

Related image

 

لە یارییەکەدا، دەتوانیت جلوبەرگی خۆت هەڵبژێریت. ئەمە باشترین تایبەتمەندی باتڵ لاندە چونکە کۆمەڵێکی زۆر لە جلوبەرگ و شێوەی پەڕەشووت و سەماکانی تێدایە و وەرز بە وەرز شێوەی نوێ بۆ یاریکەران بەردەست دەکات، هەروەک فۆرتنایت. لەم ڤیدیۆیەدا زیاتر ببینە:

بۆچونی تۆ