ئەندرۆید 9, تشرینی دووه‌م 2018

ئەم ئەپە دەتوانێت ستیکەر(لەزگە) لە وێنەکانت وەربگرێت و تۆش لە وەتسەپ بیاننێریت

ئەگەر تۆ بەکارهێنەرێکی بەردەوامی وەتسەپیت ئەوا دەزانیت کە ئەو تۆڕە خاوەن زۆرێک لە ستیکەری تایبەتە، بەڵام تایبەتتر دەبێت ئەگەر وێنەکانی خۆت بە شێوەی لەزگە بۆ هاوڕێکانت بنێریت. ئەپی Sticker Maker for WhatsApp بناسە و دابگرە تا بتوانیت وێنەکانی خۆت لەسەر شێوەی ستیکەر بۆ هاوڕێکانت لە وەتسەپ بنێریت.

ئەپەکە خۆرایە دەتوانیت لەم بەستەرەوە تەنیا بۆ سیستەمی ئەندرۆید دایبگریت. كرتە بکە.

چۆنیەتی دروستکردنی ستیکەر:

  • ئەپەکە بکەرەوه و کرتە لە دووگمەی Create new Stickerpack بکە. پاشان کرتە لە Create بکە.

بەشێکت بۆ دەکرێتەوە کە لەم بەشەدا دەتوانیت ستیکەر دروست بکەیت کرتە لە یەکەم چوارگۆشە بکە. پاشان لە خوارەوە ٢ هەڵبژاردەت دەداتێ.

بۆ دروست کردنی ستیکەر لە سەر وێنەی خۆت کرتە لە Take photo بکە.وێنەی سەرت دیاری دەکەیت و پاشان کرتە لە Save Sticker بکە. دەتوانیت چەندین وێنە بە ئارەزووی خۆت دیاری بکەیت.

 

 

لە بەشی ستیکەری وێنەکانت کرتە لە Add to Whatsapp بکە.

ئێستا ستیکەری وێنەکانت لە وەتسەپەکەتدا هەن و دەتوانیت بیاننێریت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ