ئینتەرنێت
9, تشرینی دووهم 2018
ئەپی Byte ئەپێکی نوێیە لەلایەن دروستکەری ئەپی ڤاینەوە بۆ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی کورت

لەوانەیە لەبیرتان بێت، ڤاین ئەپێکی سادەبوو بۆ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی کورتی دووبارەوەبوو Looping Videos! هەر لەگەڵ ڕاگەیاندنی بەربڵاویەکی زۆری بەخۆیەوە بینی و لە ٢٠١٣ لەلایەن تویتەرەوە کڕدرا، بەڵام بە هۆکاری نادیار لە ٢٠١٦ لە نێو ئەو ڕکابەرە سەختەی ئینستەگرام و سناپچات وەستێندرا. بەم بۆنەیەوە ئەگەر تا ئێستا بە داخی بۆ لەدەستچوونی ڤاین، ئەوا دڵخۆشبە چونکە دامەزرێنەری ڤاین ئەپێکی تری دروستکردووە و بەڕێوەیە.
بایت Byte ناوی ئەپێکی نوێی ڤیدیۆیە، لە بەهاری ٢٠١٩ بۆ گشت لایەک بەردەست دەکرێت. بە توانجەوە دۆن هۆفمانی پەرەپێدەر لەسەر تویتەر ڕاگەیاندراوەکەی بڵاوکردووەتەوە، و پەڕێکیشی بۆ ئەپەکە لەسەر تویتەر دروستکردەوە و تەنها یەک پۆستی بڵاوکردەوەتەوە تا ئێستا لەسەر ئەو پەڕەیە. ئەگەر بچیتە https://byte.co ئەوا دەتوانیت ئیمەیڵی خۆت تێبنوسیت واتە داخڵ بکەیت بۆ وەرگرتنی دوایین زانیارییەکان لە پەرەپێدەری ئەپەکەوە.
لە ئێستادا زانیاری کەم دەربارەی ئەم ئەپە زاندراوە، بەڵام ئەوەی دەتوانرێت بزانرێت ئەم ئەپە هاوشێوەی ڤاین دەبێت لە زۆر ڕووەوە. لە ڕاستیدا، هەندێک لەو شکستانەی کە سناپچات و هاوشێوەکانی هەیانبووە لەم ماوەی دواییدا، هۆکارێکە بۆ دەرکەوتنی ئەپی لەو شێوەی وەکو ڤاین. شایەنی باسە ئەوانەی ناوەڕۆک دروست دەکەن دەتوانن لە ئێستاوە لەڕێگەی ئەم فۆڕمەوە خۆیان تۆماربکەن.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!