فەیسبووک 10, تشرینی دووه‌م 2018

فەیسبووک ئەپی Lassoـی بۆ ڕکابەری TikTok ڕاگەیاند

لە هەوڵێکی نوێیدا بۆ گلدانەوەی ئەو تازەپێگەیشتوو و گەنجانەی تۆڕەکەیانی بەجێ هێشتووە، فەیسبووک ئەپێکی نوێ و هاوشێوە لە کرداردا وەکو TikTok ڕاگەیاند. ئەم ئەپە توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆیی هەیە بە میوزیکەوە، و بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان لە مانگی ١٠ـەوە فەیسبووک کار لەسەر ڕاگەیاندنی دەکات، بۆ هەریەکە لە ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەردەستە و بەکارهێنەران دەتوانن لە ڕێگەی فەیسبووک یان ئینستەگرام بچنە ژوورەوە.

فەیسبووک وەسفی لاسۆ Lasso بە ئەپێکی سادە دەکات بۆ هەریەکێک کە بیەوێت ڤیدیۆیی کورت بە کاریگەری خەندەئامێزەوە دروست بکات. ئەپەکە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات شوێن بەکارهێنەری تر بکەون و بە دوای ناوەڕۆکی تر بگەڕێن و ڤیدیۆیی نوێ و کورت بە بەکارهێنانی ئامرازە بەردەستەکانی ناو ئەپەکە دروست بکەن. هەروەک فەیسبووک ئاماژە بەوە دەکات کە ئەپەکە ڕێژەیەکی زۆر لە میوزیک لە خۆی دەگرێت بە مەبەستی بەکارهێنانی لە ڤیدیۆکاندا.

هەروەک ئاماژەی پێکرا، لەبەرئەوەی ئەم ئەپە لە لایەن فەیسبووکەوە خاوەنداری دەکرێت، لەگەڵ تەواوی سەکۆکانی تێکهەڵکێشکراوە و لە ڕێگەی فەیسبووک و ئینستەگرامەوە ڕاستەوخۆ دەتوانیت بچیتە ژوورەوە یان خۆت سەربەخۆ دەتوانیت هەژمارێک دروست بکەیت. هەروەک کاتێک کە ڤیدیۆیەک لەڕێگەی لاسۆوە دروست دەکەیت، ڕێگەپێدراویت بە دانانی ئەو ڤیدیۆیە ڕاستەوخۆ لە ستۆرییەکانی فەیسبووک، هەمان کرداریش لە کۆتایی ئەمساڵ بۆ ئینستەگرام بەردەست دەبێت.

ئەپەی لاسۆ لەسەر هەردوو سیستەمی وەگەرخەری ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید لایەن فەیسبووکەوە بەبێ دەنگی بەردەست کراوە و ئێوەش دەتوانن کرتە بکەن بۆ iOS یان بۆ Android دابگرن.

سەرچاوە :
تاگەکان Facebook
بۆچونی تۆ