شاومی
10, تشرینی دووهم 2018
هەریەک لە مۆبایلی Mi 8 و Mi Mix 2S تایبەتمەندی Night Sceneـیان بۆ بەردەست دەکرێت

تەنها دوو هەفتە لەمەوبەربوو، کە شاومی بە فەرمی پەردەی لەسەر Mi Mix 3 لادا، و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری شاومی، لەی جون، بەڵێنیدا کە هەمان تایبەتمەندییەکانی کامێرای می میکس ٣ بۆ مۆبایلە ئاستبەرزەکانی تری کۆمپانیا بەردەست بکات، کە Mi 8 و Mi Mix 2Sـن، چونکە هەمان کامێرای دوانەیی هاوشێوەی مۆبایلی ناوبراو بەکاردەهێنن.
ئەم تایبەتمەندییە وەکو بەشێک لە وەشانی تاقیکاری MIUI 8.11.8 چینی بەردەستکراوە، ئەمەش واتای وایە کە وەشانی جێگیر Stable نزیکە دەربچێت، بێگومان کە ستافی می یو ئای ڕووبەڕووی کێشە نەبنەوە.
تاکە جیاوازی کامێرای Mi 8 و Mi Mix 2S لەگەڵ Mi Mix 3 بریتییە لە ئەپی کامێراکەی، کە توانای گرتنی وێنەی ئاست بەرزی هەیە لە ڕووناکی کەمدا. بەم بۆنەیەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا هەریەک لە Mi 8 و Mi Mix 2S هەمان تایبەتمەندیان پێ دەگات.
سەرباری بەردەستبوونی ئەم تایبەتمەندییە بۆ Mi 8 و Mi Mix 2S لەگەڵ وەشانی نوێ، ئەوا ژمارەیەک لە چاکسازی بۆ سیستەمەکە بۆ هەریەک لە مۆبایلەکان بەردەست دەکات.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!