ئەندرۆید
11, تشرینی دووەم 2018
وەشانی ئەندرۆید 9 بە مۆبایلەکانی سۆنی ئێکسپێریا XZ1 – XZ Premium دەگات

دوای چەند مانگێک لە ناساندنی سیستەمی ئەندرۆید 9 لەلایەن گووگڵەوە، ئێستا بەکارهێنەران بە پەرۆشەوە چاوەڕێی نوێکردنەوەی سیستەمی مۆبایلەکانیانن و سۆنیش لەو کۆمپانیا خێرانەیە کە زووتر لە زۆربەی کۆمپانیاکانی تر نوێکردنەوە بۆ بەکارهێنەرانی دەنێرێت. ئەمە لیستی ئەو مۆبایلانەی سۆنییە کە وەشانی ٩ـیان پێدەگات:
- Sony Xperia XZ2 Premium
- Sony Xperia XZ2 Compact
- Sony Xperia XZ2
- Sony Xperia XZ1 Compact
- Sony Xperia XZ1
- Sony Xperia XZ Premium
ئەمە نوێکردنەوەیەکی گرنگ و گەورە دەبێت بۆ بەکارهێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید و ئێستاش کۆمپانیای سۆنی وەشانەکە بۆ مۆبایلەکانی ئێکسپێریا XZ1 و XZ Premium بڵاودەکاتەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوو بەکارهێنەران دەتوانن سیستەمەکەیان نوێ بکەنەوە. ئەمە لە کاتێکدایە وەشانی 9 بۆ مۆبایلەکانی ئێکسپێریا XZ2_ش بە هەمانشێوە لە ژێر کاردایە، بەڵام تا کۆتایی ئەم مانگە وەشانی 9 بە تەواوی مۆبایلەکانی ئێکسپێریا دەگات.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.