سۆنی 11, تشرینی دووه‌م 2018

یاریە کلاسیکیەکان لەگەڵ PlayStation Classic دەگەڕێنەوە

کۆمپانیای سۆنی لە ئامادەکاریدایە بۆ ڕاگەیاندنی ئامێری Playstation Classic لە ٣ی مانگی داهاتوو و بە نرخی ١٠٠ دۆلار. ئەمەش لە پێناو پێشکەشکردنی ئەزموونی یارییە کلاسیکییەکان بە بەکارهێنەران، و ئامێرەکەش ڕاستەوخۆ بە ٢٠ یارییەوە بەردەست دەکرێت.

هاوشێوەی Nintendo Classic و Super Nintendo Classic، سۆنی خۆی ئامادە دەکات بۆ دووبارە ڕاگەیاندنەوەی PlayStation Classic بۆ بەکارهێنەران، کە بە تایبەتمەندی کۆن بەردەست دەبێت و بە دەرچەی HDMI بە تەلەڤیزیۆنەوە پەیوەست دەکرێت.

سۆنی ئەم ئامێرەی بە باشترین و بەناوبانگترین یاریەکانەوە بەردەست دەکات، بۆ نمونە، Final Fantasy VII و Resident Evil: Director’s Cut و Grand Theft Auto هەروەها Metal Gear Solid و چەندانی تری نایابیش.

هەندێک ناونیشانی سەرەنجڕاکیشی تری وەکو: Rayman و Mr Driller و Wild Arms و Arena Toshinden، هەروەها هەندێکی تریش کە لەوانەیە هەندێک بەلایانەوە سەرەنجڕاکێش نەبن، وەکو: Cool Boarders 2، و Twisted Metal و هەروەها Jumping Flash.

شایەنی باسە، پلەیستەیشن کلاسیک بە هەمان دەرچەکانی پلەیستەیشن یەک و زیاتریش بەردەست دەبێت، کە دوو دەرچەی PSC و دەرچەیەکی HDMI و Micro USB دەبێت.

هەروەک پلەیستەیشن کلاسیک پشتگیری لە بیرگە واتە مێمۆری کۆنی پلەیستەیشن یەک ناکات. بەڵکو بیرگەی ناوخۆیی هەیە بە هەمان شێوەی کۆنسوڵی SNES و لە ڕێگەی دوگمەیەکەوە پاشەکەوتی گۆڕانکاریەکان دەکات.

لە بارەی ڕوونی یارییەکان لەسەر پلەیستەیشن کلاسیک، ئەوا بە ڕوونی 1080p بەردەست دەکرێن و بە دووری 4:3 دەبن و بەمەش لەسەر زۆربەی ڕوونمای تەلەڤیزیۆنەکان لەوانەیە لەلای ڕاست و چەپ ڕەشایی هەبێت. بەداخەوە هیچ بژاردەیەکیش نابێت بۆ گۆڕینی دووریەکە بۆ 16:9.

بەم شێوەیە، دەتوانیت بە نرخی ١٠٠ دۆلار پلەیستەیشن کلاسیک بە ٢٠ یاریەوە بکڕیت، یان دەتوانیت ئامێری تری وەکو NES Classic بە نرخی ٦٠ دۆلار، یان SNES Classic بە نرخی ٨٠ دۆلار.

سەرچاوە :
تاگەکان Sony
بۆچونی تۆ