ئینتەرنێت
12, تشرینی دووهم 2018
تویتەر بەنیازە تایبەتمەندیەکی گرنگ بۆ تۆڕەکەی زیادبکات

لەم ماوەیەی دوایدا تویتەر لە زۆر ڕووەوە لە فەیسبووک دەچێت، بە تایبەتی لە دوای ئەوەی تویتەر سەرقاڵی تاقیکردنەوەی تایبەتمەندی بەردەستبوونی بەکارهێنەر لەسەر هێڵ Online availability و شێوازی نوێی وەڵامدانەوەیە بۆ تویتەکان. بەم بۆنەیەوە جاک دۆرسی، دامەزرێنەری تویتەر، ئاماژەی کرد کە تویتەر بیر لەوە دەکاتەوە تایبەتمەندی دەستکاریکردنی تویتەکان لە دوای بڵاوکردنەوە زیاد بکات.
بێگومان ئەم تایبەتمەندیە سودی هەیە لە ڕووی چاککردنی هەڵەیەکی ڕێنوسی یان هەر هەڵەیەکی تر. بەڵام ئەو زیانەیشی هەیە کە لەمەودوا تویتەکان کەمتر متمانەیان دەمێنێت وەک لە ڕابردوو ،چونکە دەستکاریکردنیان لە لایەن خاوەنەکانیانەوە ئاسانتر دەبێت.
شایەنی باسە، ئەم بابەتە لە کاتی ئامادەبوونی جاک دۆرسی لە کۆنگرەیەک لە نیودەلهی لە هیندستان هاتۆتە بەر باس و ناوبراو گوتویەتی کە لە بیری ئەوەداین ڕێگەیەک زیادبکەین بە مەبەستی دەستکاریکردنی جریوە واتە تویتەکان. ئەمەش لە پێناو دورکەوتنەوە لە هەڵەی ڕێنوسی و چاککردنیان. لە لایەکی ترەوە ناوبراو ئاماژەی کرد کە کۆمپانیا ئازادی ڕەها لە دەستکاریکردنی تویتەکان بە بەکارهێنەران نادات، ئەمەش بۆ ئەوەی تویتەکان قۆرغ نەکرێن لەم ڕووەوە.
لە ڕاستیدا، دۆرسی لە ٢٠١٦ ـەوە لە بیری ئەوەدا بووە کە تایبەتمەندی دەستکاریکردنی تویت بۆ تویتەر زیادبکات بەڵام تا ئەمڕۆ ئەمە نەخراوەتە بەرباس، ئەمەش بە هۆکاری ئارەزوومەندنەبوونی کۆمپانیا لە دانانی ئەم تایبەتمەندییە بۆ گۆڕینی ڕاستیەکان و گۆرینی بیروڕا لە دواییدا.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!