ئەپ و نەرمەکاڵا
12, تشرینی دووهم 2018
ئەپە نوێکەی یاهوو بە پوختەیەک لە هەواڵەکان بە دەنگ بەیانیان خەبەرت دەکاتەوە

بۆ ئەوانەی کە هەواڵ بەلایانەوە گرینگە و تا دوایین و گرنگترین هەواڵەکان نەبیستن خەبەریان نابێتەوە، یاهوو ئەپێکی نوێی خەبەرکردنەوە Alarmـی بۆیان هەیە. ئەپەکە ناوی WakingNews Alarm Clockـە، کە بە پوختەیەک لە هەواڵەکان لە چەند سەرچاوەیەکی جیاوازەوە خەبەرت دەکاتەوە. لە ئێستادا ئەپەکە لە ژێر تاقیکاریدایە و دەتوانیت لەم بەستەرەوە لە گووگڵ پلەی بەشداری بکەیت و دەستپێگەیشتنی پێشەکی بۆ خۆت بەدەست بهێنیت. بێگومان یاهوو گوێ بۆ فیدباک و ڕەخنە و پێشنیاری بەکارهێنەران دەگرێت.
ئەو سەرچاوانەی بۆ هەواڵەکان بەکارهاتوون لە ئێستادا:
- Huffington Post
- Yahoo News
- Yahoo Finance
- Yahoo Sports
- Yahoo Entertainment
- Engadget
دوایین سەردێری هەواڵەکان بەیانیان کاتژمێر ٦:٣٠ بەردەست دەبن. بێگومان ئەگەر ویستت بە جگە لە هەواڵەکان بە خەبەربێیت، ئەوا ژمارەیەک لە دەنگ و زەنگ بوونیان هەیە و دەتوانیت بە پێی خواستی خۆت هەڵیان بژێریت.
بێگومان ئەپەکە خۆڕاییە و لە ئێستادا تەنها لەسەر ئەندرۆید وەکو تاقیکاری بەردەست. هەروەها جگە لە کاتی دیاریکراو، تۆ دەتوانیت بە داگرتنی دوگمەیەکی دیاریکراو گوێ بیستی دوایین هەواڵەکان بین لە ئەپەکەوە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!