گەرمترین
12, تشرینی دووهم 2018
عەلی بابا لە ڕۆژی سەڵتەکان Single’s Day فرۆشەکانی 30 بلیۆن دۆلاری تێپەڕاند

وەکو هەموو ساڵێک ڕۆژی سەڵتەکان واتە Single Day بە ڕۆژێکی شاد بۆ کۆگای عەلی بابە دێتە هەژمار، کە هەڵدەستێت بە دابەزاندنی نرخی کەلوپەلەکانی بە ڕێژەیەکی بەرچاو یان لەسەر شێوەی فێستڤاڵ فرۆشەکانی دەکات، و ئەمەش دەیان بلیۆن دۆلار بۆ کۆمپانیا دەستەبەر دەکات!
ئەمساڵی کۆمپانیای عەلی بابە بەردەوام بوو لە تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی تر و ئەمانەی خوارەوە هەندێکیانن:
- لە تەنها دوای ٨٥ چرکە فرۆشەکان گەیشتنە ١ بلیۆن
- لە دوای ٥ خولەک فرۆشەکان گەیشتنە ٣ بلیۆن
- لە ماوەی ١ کاتژمێردار فرۆشەکان گەیشتنە ١٠ بلیۆن
- لە دوای ١٦ کاتژمێر فرۆشەکانی گەیشتە ٢٥ بلیۆن
لە کۆتاییدا، کۆمپانیا توانی ژمارەی پێوانەیی ساڵی پار تێپەڕێنێت کە ٢٥.٣ بلیۆن دۆلار بوو و فرۆشێکی مێژوویی تۆمارکرد کە گەیشتە ٣٠.٨ بلیۆن دۆلار، و ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی نوێیە.
بێگومان لەم ڕۆژەدا کۆمەڵێک کۆمپانیای تر سودی باشیان پێ گەیشت، ئەوانیش: e و Dyson و Gap و Nike و چەندانی تریش و قازانجێکی باشیان بەردەست کردووە.
ئەمەی خوارەوە بەرەوپێشچوونی فرۆشەکانی ڕۆژی سەڵتەکانە لەسەر عەلی بابا بە پێ ساڵ:
- ساڵی 2011 | 0.82$
- ساڵی 2012 | 3.04$
- ساڵی 2013 | 5.08$
- ساڵی 2014 | 9.03$
- ساڵی 2015 | 14.03$
- ساڵی 2016 | 17.08$
- ساڵی 2017 | 25.03$
- ساڵی 2018 | 30.08$
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!