بابەتی گرینگ

7 تایبەتمەندی نایابی ماک بووک ئێیەری 2018

ئەپڵ نەوەیەکی نوێ لە کۆمپیوتەری ماکبووک ئێیەر بە تایبەتمەندی و دیزایینی نوێوە نمایشکرد لە ماوەی پێشوودا، ئەمانەی خوارەوە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ماک بووک ئێر ٢٠١٨ ـیە:

هەڵگری دوو شوێنی دەرچەی USB-C ییە کە لە ڕێیەوە بەکارهێنەر دەتوانێت ئامێرەکانی دیکەی پێ شەحن بکاتەوە وەکو ئایفۆن و ئایپاد.

بە ڕێژەی لە سەدا ١٠ کێشی کەمتر کراوەتەوە و کێشی گشتییەکەی ١.٢٤ کگم ـە.

بڵندگۆی ماکبوکە نوێکە بە ڕێژەی لە سەدا ٢٥ باشترکراوە و بە سیستەمی ستێریۆ کاردەکات و دەتوانرێت بە شێوەیەکی باشتر مامەڵە لەگەڵ سیری بکرێت.

تایبەتمەندی پەنجەمۆری بۆ زیاد کراوە کە بەشێوەیەکی خێراتر کارەکانت ڕادەپەڕێنێت هەروەها دەتوانی لە ڕێی هەژماری ئەپڵ پەیەوە شت بکڕیت و سەرجەم زانیارییەکانی بەکۆدکراو لە ڕێی ئەم پەنجەمۆرەوە ئەنجام بدەیت.

تەختەکلیل و شوێنی لەمسی مۆبایلەکە خێراتر و باشتر کراوە کە touchpad ـەکەی بەڕێژەی %٢٠ گەورەتر کراوە کە ڕێ دەدات بەکارهێنەر بە شێوەیەکی باشتر کۆنتڕۆڵی ڕونمای لاپتۆپەکە بکات.

پڕۆسێسەری نەوەی هەشتەمی ئینتڵی هەڵگرتووە، توانی پاترییەکەی کاتژمێرێک زیاتر کراوە هاوکات خاوەنی ڕامێکی ١٦ گێگابایتییە.

13 تشرینی دووه‌م، 2018
ئاڤاتار
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا. کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.
246