مۆبایل و تابلێت

هواوەی یەک ملیۆن مۆبایلی فرۆشتووە تەنها لە یەک ڕۆژدا

بەهۆی فیستیڤاڵی دیوالی لە هیندستان ئۆنەر کە لقێکە لە هواوەی بڕی یەک ملیۆن مۆبایلی فرۆشتووە لە ڕۆژی ٧ ی ئەم مانگەدا و تەنها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا بە ڕێژەی لە سەدا ٣٠٠ ڕێژەی فرۆشی مۆبایلەکانی زیادی کردووە بەراورد بە هەمان ڕۆژ لە ساڵی ڕابردوودا.
زۆرترین فرۆشی کۆمپانیاکە مۆبایلی Honor 9N (9i) بووە و بە دوایدا ئۆنەری ٨ ئێکس کە نرخێکی گونجاویان هەیە لە چاو تایبەتمەندییەکانیاندا.
لە ٥ شاری گەورەدا ئۆنەر پێشەنگی زۆرترین فرۆش بووە و دەنگدانی ٤.٣ پلەی بەدەست هێناوە لە گوگڵ پلەیدا و لە سەدا ٣٢ هەوادارەکانی ئۆنەر زیادیان کردووە لەو وڵاتەدا بە ڕێژەیەکی گشتی.

دیوالی فیستیڤاڵێکی گەورەی ئاینییە کەماوەی پێنج ڕۆژدەخایەنێت، لەلایەن پەیڕەوای ئایینەکانی هیندووئیسم، سیکیزم و جاینیزم بەهۆکاری جیاوازەوە دەکرێتەوە. فیستیڤاڵەکە هەمووساڵ لەوەرزی پاییز ئەنجامدەدرێت کەبەفیستیڤاڵی ڕووناکی دەناسرێت، فیستیڤاڵەکە بەگشتی لەهەموو جیهان بەتایبەت لەوڵاتانی ڕۆژهەڵات وە باشووری ئاسیا ئەنجامدەدرێت.

13 تشرینی دووه‌م، 2018
ئاڤاتار
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا. کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.
246