وێبگەڕەکان
13, تشرینی دووهم 2018
فایەرفۆکس بۆ ئاگاداربوون لە دابەزینی نرخی کەلوپەل تایبەتمەندیەکی نایابی بۆ وێبگەڕەکەی زیادکرد

مۆزێلای خاوەنی وێبگەڕی فایەرفۆکس بە فەرمی پێوەکراوە واتە Addonـێکی بۆ فایەرفۆکس زیادکرد بەناوی Price Wise، کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە ئاگاداربوون لە دابەزینی نرخی کەلوپەلەکان لەسەر بازاڕگە سەرهێڵییە بەناوبانگەکان لە ڕێگەی ناردنی ئاگاهی واتە Notificationـەوە. لە ئێستادا پشتگیری لە بازاڕە سەرهێڵییەکانی وەکو: ئەمەزۆن و وۆڵمارت و Best Buy و Home Depot و eBay دەکات، هەروەک چاوەڕوان دەکرێت پشتگیری بۆ بازاڕگەی تریش بۆ زیادبکرێت.
بۆ ئەوەی بەکارهێنەر بتوانێت ئاگاداری ئەو دابەزینانە بێت، ئەوا دەبێت بچنە پەڕی کاڵای مەبەست و بۆ پێوەکراوەکە زیادبکەن و بەمەش ئەو پێوەکراوەیە هەڵدەستێت بە چاودێریکردنی ئەو کاڵایە و لە ئەگەری دابەزینی نرخی ڕاستەوخۆ بەکارهێنەرەکە بە ئاگاهی ئاگاداردەکاتەوە. تەنانەت لە هەندێک کات گونجاوە کە ڕاستەوخۆ لە پێوەکراوەکەوە کڕینەکە ئەنجام بدەیت.
شایەنی باسە، لەم نێوەندەدا خزمەتگوزاری هاوشێوەی ئەم پێوەکراوە هەن. بۆ نمونە ماڵپەڕی CamelCamelCamel بۆ ئاگاداربوون لە دابەزینی نرخی کاڵاکان لەسەر ئەمەزۆن. هەروەها پێوەکراوەی Keepa بۆ وێبگەڕی کڕۆم، کە ئەویش بە هەمان شێوە دابەزینی نرخی سەر ئەمەزۆن بۆ بەکارهێنەران فەراهەم دەکات.
لە ئێستادا ئەم پێوەکراوەیە لە ڕێگەی Test Pilotـی فایەرفۆکس وەکو تاقیکاری بەردەستە، و لە خوارەوە بە ڤیدیۆ شێوەی سودوەرگرتن لەم پێوەکراوەیە ڕوونکراوەتەوە:
[su_youtube url=”https://youtu.be/UpRLjTQmkW4″]
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!