ئەپ و نەرمەکاڵا
13, تشرینی دووهم 2018
5 ئەپی نوێ و ناوازەی ئەم هەفتەیە بۆ ئەندرۆیدەکەت دابگرە
هەموو ڕۆژێک و بەردەوام ئەپی نوێ بۆ کۆگای گووگڵ پلەی زیاد دەبێت و لێرەشدا وەک کاری هەمیشەی کەی ئای تی ئێن هەفتانە ژمارەیەک ئەپی نوێتان پێدەناسێنین.
easyUp – Async video standups for teams
یەکێکە لە ئەپەکانی پەیوەندیکردن و تیشک دەخاتە سەر پەیوەندیە ڤیدیۆیەکان لە ئێستاشدا ئەپەکە لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە و هەڵگری هیچ ڕیکلامێک نییە.
Meme stickers for WhatsApp
لەگەڵ پشتگیریکردنی ئەپی واتسئاپ بۆ ستیکەرەکان وا دیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا ژمارەیەکی زۆر لە ئەپەکانی ستیکەر لە کۆگای گووگڵ پلەیدا دەردەکەون، لێرەشدا ئەم ئەپە هەڵدەستێت بە کۆکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە ستیکەرەکان کە ستیکەری میمی فیلمە بەناوبانگەکان و هتد لە خۆدەگرێت.
Reachability Cursor: one-handed mode mouse pointer
لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت بە شێوازێکی ئاسانتر و بە یەک دەست مۆبایلەکەت بەکاربهێنیت.
Scripts: learn how to write and read alphabet
یەکێکە لە ئەپەکانی فێربوونی زمان و پیتە سەرەکیەکانی زمانی چینی و کۆری و یابانی، ئەپەکە بە چەند شێوازێکی ئاسان هەوڵ دەدات فێری زمانە دیاریکراوەکەت بکات لە ڕێگای وتنی پیتەکان و پیشاندانیان و چەند شێوازێکی دیکەش.
Call of Duty Companion App
VIDEO
بە بەستنەوەی ئەم ئەپە لەگەڵ هەژمارەکەت لە یاری Call of Duty ئەوا کۆمەڵێک زانیاری و شیکردنەوەی گرنگت پێدەدات لە بارەی شێوازی یاریکردن و جووڵە و جەنگکردن هەروەها خاوەنی بەشێکی تایبەتە بە نوێترین هەواڵەکان و ئاگادارت دەکاتەوە لە سەرهێڵ بوونی هەر هاوڕێیەکت.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.