ئای ئۆ ئێس
21, تشرینی دووهم 2012
ئەپڵیکەیشنی نەخشە بەناوی HERE Maps لە نۆکیاوە بۆ ئەپڵ!

لە دوای ئەوەی لە وەشانی شەشەمی سیستەمی پێشکەوتووی ئای ئۆ ئێس بەهۆی بوونی ئەپڵیکەیشنی تازەی نەخشە و ئەو هەموو کەموو کورتی و کێشەیەی هەیبوو و سەڕەڕای ئەم هەموو ڕەخنەیەی بەکارهێنەران ڕووبەڕووی ئەپڵیان کردەوە، کۆمپانیاکانی تایبەت بە پەرەپێدانی نەخشە جێگرەوەی نەخشەی ئەپڵیان پێشکەش بە بەکاربەرانی ئایفۆن وئایپۆد و ئایپاد کرد، تەنانەت ئەپڵ خۆشی پێشنیاری چەندین ئەپی نەخشەی بۆ بەکاربەران کرد، بۆ ئەم مەبەستە ڕۆژی دوو شەممە ١٩ی تشرینی دووەم کۆمپانیای نۆکیا ئەپی نەخشەی خۆی بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس خستە ئەپستۆرەوە و بە گەرمی پێشوازی لێکرا.
شایەنی باسە ئەم ئەپە بە شێوەیکی جوان و قەشەنگ نەخشەی بۆ کراوە و بۆ ڕوونی بینینی هەردوو شاشەی ئایفۆن و ئایپاد گونجاوە و هەموو ئەو تایبەتمەندیانەی لەخۆی گرتووە کە ئەپی نەخشە پێویستە هەیبێت و ئەمە و ئەو تایبەتمەندیانەش کە تایبەتن بە ئەپی نەخشەی نۆکیا.
تۆی بەڕێز کلیک لەم لینکە بکە و خۆت تاقی بکەوە:

چەند دیمەنێک لە ئەپەکە:
سەرچاوەی وێنەکان: ئەپڵ ئەپستۆر
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!