ئەپڵ

ئەپڵ دەیەوێت چەند کامێرایەک زیاد بکات لە کاتژمێرەکانی داهاتوویدا

بە پێی بڕوانامەیەکی داهێنان کە تۆمارکراوە بە ناوی کۆمپانیای ئەپڵەوە وا دیارە کۆمپانیاکە دەیەوێت لە داهاتوویەکی نزیکدا چەند کامێرایەک بۆ کاتژمێرە زیرەکەکانی زیادبکات ئەمەش بە هەنگاوێکی بڕواپێکراو دادەنرێت پاش پێشکەوتنی فەرمانە دەنگیەکان و باشترکردنی بەکارهێنانی کاتژمێرەکان لە کاتی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکاندا.

لە بڕوانامەکەدا هاتووە ئەپڵ دەیەوێت لە کاتژمێرەکەی دوو کامێرای مەودا فراوان جێگیر بکات لە شوێنی بەیەک گەیشتنی بەستەری کاتژمێرەکە لەگەڵ ڕوونماکە، هەروەها هۆکاری دانانی دوو کامێرا دەگەڕێتەوە بۆ ئاسانکردنی تۆماری ڕووخساری بەکارهێنەر بێئەوەی پێویست بە جووڵاندنی ڕووخسار یان دەست بە ڕێژەیەکی زۆر بکات، هەروەها ئەپڵ دەیەوێت ڤیدیۆی تۆمارکراو بە کامێرای یەکەم تێکەڵ بکات لەگەڵ کامێرای دووەم هەتاوەکو ڤیدیۆیەکی مەودا فروان و ڕوون بەرهەمبهێنێت.

سەبارەت بە بوونی دوو کامێرا لە کاتژمێرەکە، بە شێوەیەکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بەکارهێنەر ئازاد بێت لە جووڵاندنی دەستی لە کاتی پەیوەندیە ڤیدیۆیەکان هەروەها شایەنی باسیشە لە بڕوانامەکەدا هاتووە کە بەکارهێنەر دەتوانێت چەند هاوێنەیەک بە ڕێکخستنی جیاواز بەکاربهێنێت وەک هاوێنە درێژەکان یان مایکرۆییەکان ئەمەش ئەوە دەردەخات کڕیار ئازاد دەبێت لە هەڵبژاردنی جۆری ڕێکخستنەکانی کامێراکە.

لەگەڵ ئەوەشدا چەند هەنگاوێکی زۆر هەیە هەتاوەکو بڕوانامەیەکی داهێنان بگۆڕیت بۆ بەرهەمێکی ڕاستەقینە، هەروەها بە پێی زانیاریەکان دەربارەی تۆمارکردنی دوو کامێرا بۆ بەرهەمهێنانی یەک ڤیدیۆ ئەوا ئەم کارە تا ڕادەیەک قورسە و پێویستی بە توانایەکی گەورە و لێکۆڵینەوەیەکی زۆر دەبێت.

سەرچاوە:

  • T-Voice

14 تشرینی دووه‌م، 2018
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
891