هەواڵ
14, تشرینی دووەم 2018
ڤیڤۆ بە فەرمی مۆبایلی Vivo Y95ـی بە Snapdragon 439 و دوو کامێراوە ڕاگەیاند

لە ماوەی ڕابردوودا چەند وێنەیەکی ڕاستەقینەی مۆبایلی Vivo Y95 دزەپێکران و ئەمڕۆش کۆمپانیای ڤیڤۆ بە فەرمی مۆبایلەکەی لە فلیپین ڕاگەیاند، مۆبایلەکە ئاستی مامناوەندە و خاوەنی دوو کامێرایە لە بەشی پشتەوە لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنی پاتریەکە بە توانستێکی زۆر، هەروەها Vivo Y95 دووەم مۆبایلی کۆمپانیایە کە کاردەکات بە پڕۆسێسەری Snapdragon 439 لە پاش مۆبایلی Vivo Y93.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 6.22 ئینج و بە ڕوونی 720×1520 پێکسڵ و بە دووری 19:9
- پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی لە جۆری Snapdragon 439
- ڕام: 4 گێگابایت
- بیرگە: 64 گێگابایت و دەتوانرێت زیاد بکرێت لە ڕێگەی بیرگەی دەرەکی microSD هەتاوەکو 256 گێگابایت
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 13+2 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: 20 مێگاپێکسڵ
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 بە ڕووکاری Funtouch OS 4.5
- توانستی پاتری: 4030 ملی ئەمپێر
- دەرچە: microUSB 2.0
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیرکراوە لە بەشی پشتەوە
- ڕەنگ: سوور و ڕەش
- نرخ: 280$ دۆلار

سەرچاوە:
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.