10
مۆبایل و تابلێت 16, تشرینی دووه‌م 2018

5 باشترین یاری تۆپی پێ بۆ ئەندرۆید

بێگومان بەهۆی بەربڵاوی زۆری مۆبایلە زیرەکەکان، گەشەپێدەران مۆبایلەکانیشان لەبیرنەکردووە و چەندین یاری و ئەپی ناوازەیان بۆ مۆبایلەکانیش گەشەپێداوە. بۆ نمونە هەریەک لە پەرەپێدەرانی یاری تۆپی پێی فیفا و پی ئی ئێس بۆ سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس یاریەکەیان پەرەپێداوە. بەم بۆنەیەوە لەم بابەتە ٥ باشترین و بەربڵاوترین یاری تۆپی پێ بۆ ئەندرۆید بۆ ئێوە دەخەینە ڕوو. پەنجە بە ناوی هەر یاریەک دابگرە بۆ داگرتنی لە گووگڵ پلەی.

FIFA Mobile

فیفا مۆبایل یەکێکە لە بەربڵاوترینەکان و مەبەستی سەرەکی لە یاریەکە دروستکردنی تیپێکی نمونەییە، تیپی خەیاڵی، ئەمەش واتای وایە پێویستت بە کاتێکی زۆر دەبێت بۆ ئەم مەبەستە و بردنەوەی یارییەکان و بەدەست هێنانی خاڵ.

PES 2018

بێگومان پی ئیس ئێس ڕکابەرێکی سەرسەختی فیفا مۆبایلە، یەکێکە لە باشترینەکان لە ڕووی گرافیک و جوانی وێنەکان و ئاسانی یاریکردن. بەلای منەوە لە فیفا مۆبایل زۆر بەهێزتر و خۆشترە بۆ یاریکردن.

Soccer Star 2019

ئەم یاریەش بە هەمان شێوەی ئەوانی تر تیپ و یانەکانی تۆپی پێ لەخۆی دەگرێت، بەڵام لە ڕووی گرافیکیەوە هێندەی ئەو دووەی پێشتر بەهێز نییە. بە کورتی ئامانج بریتییە لە پێکهێنانی تیپ و یاریکردن و چێژ وەرگرتن لە دوو گۆڵییەکان. دەتوانیت یاریکەرێک دروست بکەیت و تا باشتر یاری بکەیت ئەوا بەرەو لوتکەی سەرکەوتن دەڕۆیت و بەڵێننامەی زیاترت لەگەڵ مۆردەکرێت وەکو یاریکەر.

Real Football

ئەم یارییە لەلایەن گەیملۆفتەوە گەشەی پێدەدرێت و یەکێکە لە باشترن هەڵبژاردەکانمان بۆ یاری تۆپی پێ. لە ڕاستیدا، ماوەیەکی زۆرە یاری ریەڵ فوتبۆڵ بەردەستە، و ئەفسانەیەکی ڕاستەقینەیە کە بۆ ماوەیەکی زۆرە لە سەرەتای چەرخی مۆبایلە زیرەکەکانەوە بەردەست و بۆ سیستەمی ئەندرۆیدیش پەرەی پێدراوە، کە گرافیکی گونجاو و باش لە خۆی دەگرێت و بەبێ ئینتەرنێتیش دەتوانیت یاری پێ بکەیت.

Dream League Soccer 2018

ئەم یاریەیان لەم دواییانە سەرەنجی یاریکەرێکی زۆری بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە و تەنانەت ڕکابەری PES 2018 دەکات لە زۆر ڕووەوە. بۆ نمونە زۆری پاڵەوانیەتییەکان و شێوازی یاریکردن. ئەمەش بێگومان چێژێکی تایبەتی هەیە لە زۆر کاتی جیاوازدا، بۆ نمونە لە کاتی گەشت لە ناو پاس یان فڕۆکە.

ئێوە کامەیان بە باشترین دەزانن؟ کامیانت تاقیکرووەتەوە؟

تاگەکان ئەندرۆید
بۆچونی تۆ