ئەندرۆید
17, تشرینی دووهم 2018
7 ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی لە کۆگای گووگڵ پلەی

ژمارەیەک ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی لە کۆگای گووگڵ پلەیدا دەبنە خۆڕایی و ئەمانەی خوارەوەش باشترین هەڵبژاردەکانن.
Camera 4K Pro – Perfect, Selfie, Video, Photo
ئەپێکی کامێرایە لە ڕێگایەوە دەتوانیت بە شێوەی دەستی کۆنتڕۆڵی ڕێکخستنەکانی کامێراکەت بکەیت وەک یەکسانی ڕەنگی سپی و کاریگەری ڕووناکی و خێرایی داخەرەوە هەروەها دەتوانیت هەتاوەکو 8 جار نزیککردنەوەی پێ ئەنجام بدەیت.
Ner – Photo Editor, Pip, Square, Filters, Pro

یەکێکە لە ئەپەکانی دەستکاریکردنی وێنە و هەڵگری جۆرەها کاریگەری و فلتەر و چوارچێوە و لەزگە و میمیە هەروەها پشتگیری لە دانانی نووسین لەسەر وێنەکان دەکات لەگەڵ بوونی چەندین تایبەتمەندی دیکە.
Graby – Icon Pack

کۆمەڵێک ئایکۆنی دیزاینکراو لە خۆدەگرێت کە ڕوونیان بەرزە و ئەپەکەش وەک هەمیشە کاردەکات لە ڕێگەی داگرتن و جێگیرکردنی یەکێک لە لانچەرە بەناوبانگەکان وەک نۆڤا.
Ultimate Stickers for WhatsApp

یەکێکە لە ئەپەکانی ستیکەرە و ژمارەیەکی زۆر لە ستیکەر لە خۆدەگرێت بۆ بەکارهێنەرانی واتسئاپ.
Timestamp camera photos – Auto timestamp on photos
ئەپەکە بەکاردەهێنرێت بۆ دانانی کات و بەروار بۆ سەر وێنەکانت بە شێوەی خۆکارانە، زانیاری زیاتر لە ڤیدیۆکەی سەرەوەدایە.
Duck Warfare

لەم یاریەدا و لەگەڵ گروپێک لە قازەکان دەجەنگیت بەرامبەر بەو دوژمنانەی هەوڵی داگیرکردنی گوندەکەت دەدەن کە تیایدا دەژیت، یاریەکە لە کۆگای گووگڵ پلەی بە دڵبوونی 4.5/5 وەرگرتووە لە لایەن زیاتر لە 8000 بەکارهێنەرەوە.
Stickman Revenge 3: League of Heroes
وەشانی سێیەم لە یاری ئەکشنی Stickman Revenge و تیایدا دەجەنگیت لەگەڵ دوژمنەکانت بە 6 کەسایەتی نینجا کە هەریەکەیان شێوازێکی تایبەت بەکاردەهێنێت لە کاتی جەنگکردندا.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.