ئای ئۆ ئێس 17, تشرینی دووه‌م 2018

یاری PUBG Mobile خەڵاتی باشترین یاری ساڵی 2018ـی پێدرا

کۆمپانیای دروستکەری یاری پەبجی مۆبایل “تێنسێنت” ڕایگەیاند یاریەکەیان خەڵاتی باشترین یاری ساڵی ٢٠١٨ـی پێدراوە لەلایەن خەڵاتە زێرینەکانی Joystickـەوە. گەشەپێدەرانی یارییەکەش بە شانازیەوە باس لە خەڵاتەکە دەکەن و دەڵێن بەم سەرکەوتنانە و ئەم خەڵاتە، هەوڵی زیادکردنی تایبەتمەندی نوێ و شتی نوێ بۆ یارییەکە دەدەین.

هەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی یەری پەبجی مۆبایل، کۆمپانیای تێنسێنت سەرکەوتنی یەک لە دوای یەکی تۆمارکردووە و لە ماوەیەکی کەمدا زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن کەس یارییەکەیان لەسەر ئەندرۆید و iOS داگرت.

ئێستا خەڵاتی گووگڵ ماوە بۆ دیاریکردنی باشترین ئەپ و یارییەکانی ساڵ. ئێستا پەبجی مۆبایل لە لیستی ئەو یارییە پاڵێوراوانەی کۆگای گووگڵ پلەیە کە ئێستا بەکارهێنەران دەتوانن دەنگیان پێبدەن و لە کۆتاییشدا باشترین یاری بە زۆرینەی دەنگ لەلایەن گووگڵەوە دیاری بکرێت.

بەم زووانەش نوێترین نوێکردنەوەی یارییەکە بۆ یاریکەران بەردەست دەبێت و وەرزی چوارەم لە لە ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگەوە دەست پێدەکات.

بۆچونی تۆ