ڕاپۆرت و توێژینەوەکان

ئەگەری هەیە ئامێری داهاتووی Xbox One دیسک لە خۆ نەگرێت

مایکرۆسۆفت پلانی وایە جۆرێکی نوێ لە Xbox One نمایش بکات کە دیسک لە خۆ ناگرێت و بەکارناهێنێت. ئەمەش لە سەرچاوەیەکی نەناسراو لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی پێکراوە.

هەمان سەرچاوە باس لە نرخی ئێکسبۆکسە نوێیەکە دەکات. بەم پلانەی مایکرۆسۆفت، نرخی ئێکسبۆکسەکە لە ژێر ٢٠٠ دۆلارەوە دەبێت. هەروەها کۆگای مایکرۆسۆفتیش بەهۆی بەرنامەیەکەوە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات یارییەکەیان بە یاری دیجیتاڵی بگۆڕنەوە ئەمەش بە مەبەستی خستنەوەسەری یارییەکەیان لەسەر هەژمارەکەیان. مەبەستی مایکرۆسۆفت لەم کارە کەمکردنەوەی خەرجییەکانە لە بەرهەمهێنانی دیسک.

دەربارەی تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامێرە نوێیەش، ئەگەری هەیە هەمان تایبەتمەندی ئێکسبۆکس وەن Sـی ساڵی ٢٠١٦ی هەبێت چونکە لەسەر هەمان بنچینەی ئەو ئامێرە بەرهەم دەهێنرێت. وە پێشىینیش دەکرێت مایکرۆسفت لە ساڵی داهاتوو ٢٠١٩ ئەم ئێکسبۆکسە نوێیە نمایش بکات.

سەرچاوە :

17 تشرینی دووه‌م، 2018
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498