ئای ئۆ ئێس 17, تشرینی دووه‌م 2018

لە مۆبایلەکەتەوە زنجیرە دەنگ (پۆدکاست) تۆمار بکە و بڵاویان بکەوە

دەتەوێت پۆدکاست تاقیبکەیتەوە؟ پۆدکاست زنجیرە دەنگە کە بەش بەش دەتوانیت تەوەرەی دڵخوازی خۆت باس بکەیت و بڵاویان بکەیتەوە. ئەگەر دەتەوێت لەگەڵ هاوڕێیەکتدا پۆدکاست ئامادە بکەن ئەوا ئێستا لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە دەتوانیت، ئەویش بە کوالێتییەکی باشی دەنگ لە ڕێگەی ئەپی ئانچەر – Anchorـەوە بۆ هەردوو سیستەمی iOS و ئەندرۆید. کە یەکێکە لە باشترین ئەپەکانی مۆبایل.

لە ڕێگەی ئەپی ئانچەرەوە بە ئاسانترین شێوە پۆدکاست تۆمار بکە و لە هەموو شوێنێک بڵاوی بکەوە. ئەوەی گرنگە بوونی کوالێتیەکی باشی تۆمارکردنی دەنگە لەلایەن ئەپەکەوە. هەروەها دەتوانیت لەگەڵ چەندین هاوڕێیانت بە کۆمەڵە دەنگ تۆمار بکەن. وەرگرتنی نامەی دەنگی لەلایەن هاوڕێیانتەوە و زیادکردنی بۆ زنجیرە پۆدکاستەکە. ناونانی بەشەکانی دەنگەکەت و خستنەسەری مۆسیقا و گۆرانی بۆ دەنگەکەت لە تایبەتمەندییەکانی ئەپەکەن! زیاتر لەم ڤیدیۆیە:

تایبەتمەندییەکانی دیکە:

  • دانانی ئیفێکت بۆ سەر دەنگەکەت بە مەبەستی پێدانی باشترین دەنگ
  • نیشانەکردنی هەر دەنگێک بۆ ناسینەوەیان لەو کاتەی دەتەوێت دەستکاری بکەیت یان بیسڕیتەوە
  • بڕینی ئەو بەشە دەنگەی دەتەوێت.
  • ئاسان بڵاوکردنەوەی دەنگەکەت لە هەموو شوێنێک.
بۆچونی تۆ