هەواڵ 18, تشرینی دووه‌م 2018

ڤیڤۆ مۆبایلی Vivo X23 Symphony Editionـی بە پەنجەمۆری ژێر ڕوونما و Snapdragon 660ـەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای ڤیڤۆ بەردەوامە لە ڕاگەیاندنی مۆبایلەکانی و لەمڕۆشدا مۆبایلی Vivo X23 Symphony Editionـی ڕاگەیاند کە جۆرێکی نوێیە لە مۆبایلی Vivo X23 و ناودەبرێت بە Symphony Edition، مۆبایلە نوێیەکە بە بەراورد بە جۆری پێشووی نرخی کەمترە و پڕۆسێسەرەکەشی تا ڕادەیەک بەهێزترە لەگەڵ ئەوەشدا کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکە باشترکراوە بە هۆی تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد، هەروەها Vivo X23 Symphony Edition خاوەنی دوو کامێرایە لە بەشی پشتەوە لەگەڵ هەستەوەرێکی پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونما.

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-

  • ڕوونما: لە جۆری Super AMOLED و بە قەبارەی 6.41 ئینج و بە ڕوونی 1080×2340 پێکسڵ و پارێزراوە بە چینێک لە شوشەی پارێزەری Corning Gorilla Glass 3
  • پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی لە جۆری Snapdragon 660
  • ڕام: 6 گێگابایت
  • بیرگە: 128 گێگابای
  • کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 12+13 مێگاپێکسڵ
  • کامێرای پێشەوە: 24.84 مێگاپێکسڵ
  • سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 بە ڕووکاری Funtouch 4.5
  • توانستی پاتری: 3400 ملی ئەمپێر
  • دەرچە: MicroUSB
  • پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما
  • ڕەنگ: پەمەیی و ڕەش
  • نرخ: 400$ دۆلار
  • بەرواری بەردەستبوون: 23/11/2018

34

سەچاوە:

  • GSM Arena
بۆچونی تۆ