ئەندرۆید
18, تشرینی دووهم 2018
5 لە خۆشترین یاریەکانی ئەم هەفتەیە بۆ مۆبایلی ئەندرۆیدەکەت دابگرە

هەموو ڕۆژێک و بەردەوام ئەپ و یاری نوێ بۆ کۆگای گووگڵ پلەی زیاد دەبێت ئەمانەی خوارەوەش باشترینەکانی ئەم هەفتەیەن.
Toy Odyssey: The Lost and Found

یاریەکی سەرکێشیە لە جیهانێکی ترسناکدا لەگەڵ چەندین کەسایەتی جۆراوجۆر و بە کاریگەری دەنگی ناوازە.
ReversiQuest2

ئەم یاریە گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی یاری پلانداڕشتن دەکەن یاریەکە شێوازێکی کلاسیکی لە خۆدەگرێت لەگەڵ کۆمەڵێک کەسایەتی جۆراوجۆر.
FPS.io

لەم یاریەدا دەتوانیت چێژ ببینیت لە بەکارهێنانی چەندین چەکی جیاواز لە جەنگە ناکۆتاکاندا.
Knights of Fury

لەم یاریەدا دەتوانیت ئەو کەسایەتیەی بەکاریدەهێنیت دەستکاری بکەیت لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانیت سوار چاکەکەت تایبەت بکەیت بە چەندین چەک و ئامڕازی کلاسیکی.
Phantomgate – The Last Valkyrie

یاریەکە خۆی دەبینێتەوە لە جیهانێکی سەرسوڕهێنەری زەوییەکانی میدگارد لەگەڵ کۆمەڵێک کەسایەتی جۆراوجۆری کلاسیکی.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.