هەواڵ
18, تشرینی دووهم 2018
هەواڵە دزەپێکراوەکان هەندێک لە تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی vivo 1817 ئاشکرا دەکەن

کۆمپانیای ڤیڤۆ وا دیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەیەوێت مۆبایلێکی نوێ ڕابگەیەنێت ئەمەش بە پێی نوێترین هەواڵە دزەپێکراوەکانی GeekBench، مۆبایلەکە لە ئێستادا ناسراوە بە vivo 1817 و لەگەڵ ئەوەشدا وا دیارە خاوەنی ڕامێک دەبێت بە قەبارەی 2 گێگابایت لەگەڵ پڕۆسێسەرێکی هەشت ناوکی لە جۆری Snapdragon 439 و کاردەکات بە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1، شایەنی باسە مۆبایلی Y93 پێش ڕاگەیاندنی بە فەرمی بە vivo 1818 ناسراو بوو و ئەمڕۆش جۆرێکی نوێ دەرکەوت بە ناوی vivo 1817 کە پێشبینی دەکرێت هەمان دیزاینی Y93ـی هەبێت بەڵام بە تایبەتمەندی کەمتر، سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی دیکەی مۆبایلەکە ئەوا پێشبینی دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا زانیاری زیاتر لە بارەی ئەم مۆبایلەوە ئاشکرا بکرێت.

هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.