سامسۆنگ
18, تشرینی دووەم 2018
مۆبایلی Galaxy Note 10 خاوەنی ڕوونمایەک دەبێت بە جۆرایەتی 4K

کۆمپانیا گەورەکانی بواری دروستکردنی مۆبایل لە ئێستادا هەوڵی باشترکردنی ئاستی کامێرا و ڕوونی پیشاندانی مۆبایلەکانی داهاتوویان دەدەن هەر بۆیەش کۆمپانیای سامسۆنگ ئامادەکاری دەکات بۆ بەردەستکردنی ڕوونی 4K لە جۆری داهاتووی مۆبایلەکانی زنجیرەی Note ئەویش مۆبایلی Galaxy Note 10ـیە، لەم بارەیەوە و بە پێی نوێترین هەواڵە دزەپێکراوەکان کە ئەمڕۆ بڵاوبووەتەوە لە کۆریای باشوور وا دیارە مۆبایلی Galaxy Note 10 هەڵگری ڕوونمایەک دەبێت بە قەبارەی 6.66 ئینج و بە ڕوونی 4K.
هەروەها هەواڵەکان ئاشکرایان کردووە مۆبایلەکە لە ئێستادا ناسراوە بە کۆدی DaVinci و پێشبینیش دەکرێت هەڵگری پڕۆسێسەری تایبەت بە بازاڕەکانی ئەمریکا بێت لە جۆری Snapdragon 8150ـی کوالکۆم، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا مۆبایلەکە پشتگیری لە هێڵەکانی نەوەی پێنجەم و سێ کامێرا دەکات لە بەشی پشتەوەی، سەبارەت بە کاتی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکە ئەوا بە پێی خشتەی کاتی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکانی سامسۆنگ پێشبینی دەکرێت لە نیوەی ساڵی 2019ـدا Galaxy Note 10 ڕابگەیەنرێت.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.