10
ئاسایشی ئەلیکترۆنی 18, تشرینی دووه‌م 2018 بۆچوون

وەزیری ئاسایشی پەیوەندییەکانی یابان تا ئێستا کۆمپیوتەری بەکار نەهێناوە

ئەو ئامێرە ئاسایشە پارێزراوانەی کە لە سیستەمی پەیوەندییەکان بەکاردێن، ئەو ئامێرانەن کە پەیوەست ناکرێن بە ئینتەرنێتەوە. بە دڵنیاییەوە ئەمانە ئاسایشی تەواون. بەڵام لەو ئامێرانە پارێزراوتر چین؟ دەکرێت بۆ یەکەمجارە پارێزراوتر لەو ئامێرە پەیوەندییانە ببیستیت کە پەیوەست ناکرێن بە ئینتەرنێتەوە، بەڵام دەربارەی ئەو وەزیرە بزانە کە پارێزراوترین ڕێگەی گرتووەتەوە بەر لە پێناو بابەتی ئاسایش.

ئەو وەزیرەی ئاسایشی کۆمپیوتەرەکان کە هیچ کات کۆمپیوتەری بەکارنەهێناوە

ئەو ئامێرەی پەیوەست نەکرێت بە ئینتەرنێتەوە دەکرێت باشترین پاراستنی هەبێت. بەڵام لەوانەیە وەزیری ئاسایشی ئامێرەکانی وڵاتی یابان یۆشیتاکا ئەم ئامۆژگارییەی کەمێک توند وەرگرتبێت. ئەم هەفتەیەی ڕابردوو ئەو لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند هیچ کات کۆمپیوتەر بەکارناهێنێت بەکاری نەهێناوە. لە پرسیارێکدا کە ئاڕاستەی یۆشیتاکا کرا، باس لە کێڵگەکانی وزەی ناوەکی دەکرا بەهۆی بیرگەی USBـەوە و بیخەنە کۆمپیوتەرەکانیانەوە، بەڵام یۆشیتاکا ئاشکرای کرد نازانێت USB چییە و بە پەرلەمانی ڕاگەیاند ئەگەر وەڵامێکی باشترتان دەوێت ئەوا لە شارەزایەک بپرسن.

هەرچەندە چیرۆکێکی پێکەنیناوییە، بەڵام لە ڕاستیدا وەک ترسێک وایە. ئەمە نموونەیەکە کە ئاڕاستەکەی بەرەو نیگەرانی کەسە ناشارەزاکان دەڕوات لەم پلە و پۆستانەدا. بەڵام نەک تەنیا لە وڵاتی یابان، بەڵکو لە ولایەتە یەکگرتووەکانیش یاسادانەرانی ئەو وڵاتە بێ هیچ شارەزاییەک یان شارەزاییەکی کەمی زانستی کاریان دەکرد. بەڵام ئێستا دەکرێت وەک کەسێکی شارەزا لە بوارەکە بن. ئەمە لە ساڵی ٢٠١٦ ڕوویدا و ئێستاش لە وڵاتێکی وەک یابان دووبارە بوویەوە.

بۆچونی تۆ