فەیسبووک
19, تشرینی دووەم 2018
فەیسبووک هەستاوە بە سڕینەوەی زیاتر لە 1.5 ملیار هەژمار لە ساڵی 2018ـدا

لە چوارچێوەی وەستان لە دژی دزەپێکەران بە تەنها لەم ساڵدا کۆمپانیای فەیسبووک هەستاوە بە سڕینەوەی زیاتر لە 1.5 ملیار هەژماری ساختە، هەروەها کۆمپانیای ناوبراو دڵنیای کردەوە کە ئەم هەژمارانە هۆکاری سەرەکی هێرش و ڕووداوی هاککردنەکانی ئەم دواییە بوون و ئەوەشی دڵنیاکردەوە کە لە ئێستادا کاردەکەن لەسەر گەشەپێدان و باشترکردنی تەکنیکی ناسەرەوەی پێکهاتەکان بۆ پاراستنی بەکارهێنەران لە پێکهاتەی ساختە و هەواڵی ناڕاست لەگەڵ ئەوەشدا هەستاوە بە سڕینەوەی 95.9%ـی ئەو پێکهاتانەی ساختەن و پێچەوانەی ڕێساکانی فەیسبووکن، شایەنی باسە فەیسبووک گلەییەکی زۆری لێکراوە بە هۆکاری ڕووداوەکانی هاککردنی ئەم دواییە و دووریش نەڕۆین کۆتا ڕووداوی هاککردن کە ڕێژەی 50 ملیۆن هەژمار تێیدا هاککران و زانیاریەکانیان کەوتە دەست هاککەران.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.