10
گووگڵ 19, تشرینی دووه‌م 2018

چەند وێنەیەکی دزەپێکراوی مۆبایلی Pixel 3 Lite دیزاین و هەندێک لە تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە ئاشکرا دەکات

کۆمپانیای گووگڵ وا دیارە ئامادەکاری دەکات بۆ ڕاگەیاندنی مۆبایلێکی نوێ بە ناوی Pixel 3 Lite، بە پێی هەواڵە دزەپێکراوەکانی Rozetked کۆمپانیای ناوبراو کاردەکات لەسەر جۆرێکی نوێ لە مۆبایلەکانی کە تایبەتە بە بازاڕی مۆبایلە ئاست مامناوەندەکان، لە وێنەکاندا دەردەکەوێت کە مۆبایلەکە خاوەنی لێوارێکی درەوشاوەیە بە واتای ئەوەی دروستکراو لە پلاستیک دەبێت و لە ڕووی دیزاینیشەوە مۆبایلەکە هاوشێوەی جۆری پێشووی مۆبایلی Pixel 2 دەبێت، سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی دیکەی و بە پێی هەواڵە دزەپێکراوەکانی GeekBench مۆبایلە نوێیەکە خاوەنی پڕۆسێسەرێک دەبێت لە جۆری Snapdragon 670.

هەروەها لەگەڵ پڕۆسێسەرێکی گرافیکی لە جۆری Adreno 615 و ڕامێک بە قەبارەی 3 گێگابایت و بیرگەیەک بە قەبارەی 32 گێگابایت لەگەڵ پاتریەک بە توانستی 2915 ملی ئەمپێر، سەبارەت بە ڕوونما خاوەنی ڕوونمایەکی ناوازەیە لە جۆری IPS LCD بە قەبارەی 5.56 ئینج و بە ڕوونی 2220×1080 پێکسڵ لەگەڵ کامێرایەک لە بەشی پشتەوە بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ و کامێرای پێشەوەشی بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ، لەگەڵ ئەمانەشدا کاردەکات بە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید پای 9.0 و لە بارەی کاتی ڕاگەیاندنی هەتاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە بەڵام پێشبینی دەکرێت پێش کۆتایی هاتنی ساڵی 2018 ڕابگەیەنرێت.

Google- Pixel 3 -Lite- leak

تاگەکان Pixel 3 Lite
بۆچونی تۆ