فەیسبووک
19, تشرینی دووهم 2018
فەیسبووک سەرقاڵی تاقیکردنەوەی تایبەتمەندی سەیرکردنی ڤیدیۆیە بە شێوەی گروپی

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی تێککرەنچ، کە بە پشت بەستن بە جریوەیەکی بەرنامەداڕێژی بەناوبانگ Ananay Arora لەسەر تویتەر بڵاویکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە فەیسبووک سەرقاڵی تاقیکردنەوەی سەیرکردنی ڤیدیۆیە بە شێوەی گروپی واتە بەیەکەوە لەسەر مێسنجەر. واتە بەکارهێنەران دەتوانن بانگهێشتی هاوڕێیانیان بکەن بە یەکەوە سەیری ڤیدیۆیەک بکەن لەسەر مێسنجەر.
بێگومان ئەم تایبەتمەندییە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات لەگەڵ سەیرکردنی ڤیدیۆکە کۆمێنت و سەرەنج لەسەر ڤیدیۆکە بنوسن و لەگەڵیدا ڕا و بۆچوون ئاڵوگۆڕ بکەن. ئەمە سەرباری بەکارهێنانی کاردانەوەکان Reactions.
لە وەڵامێکیاندا بۆ ماڵپەری ناوبراو لەسەر ئەم بابەتە، فەیسبووک ئاماژە دەکات کە ئەم تایبەتمەندییە لە ئێستادا لەژێر تاقیکردنەوەیە و کاتێکی دیاریکراویان نییە کە کەی بەردەست دەبێت.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!