ئای ئۆ ئێس 19, تشرینی دووه‌م 2018

ئەپێکی نوێ بۆ یاریکردن – لەگەڵ هاوڕێیانت قسە بکە و یاریش بکە

ئێستا زۆرتر لە هەموو کاتێک کۆمپانیاکان پەرە بە یاریکردن لەسەر مۆبایل دەدەن. ناوەناوە باشترین یارییەکان دێنە مۆبایلەکانەوە و یاریکردن بە مۆبایل بووەتە باو. بەهۆی ئەپێکی نوێیەوە بە ناوی PlayJ، ئەرکی کارەکانت لەناو یاریەکانتدا ئاسانتر دەبێت، بەوەی ئەم ئەپە هاوشێوەی سەکۆیەک بۆ بەکارهێنەران کار دەکات. ئەوەی لە کۆمپیوتەرەکان ئەنجام دەدەرێت بۆ یارییەکان تۆ لە مۆبایلەکەتەوە بیکە. ئەپێکی نوێیە و لەلایەن کۆمپانیای سۆنیەوە گەشەپێدراوە، تایبەتمەندییە ناوازەکانی بخوێنەوە.

ئەم ئەپە بۆ هەموو مۆبایلەکان بەردەستە و هێستا لە ژێر تاقیکردنەوەدایە بەڵام دەتوانیت دایبگریت. ئەم ئەپە نوێیە بۆ ئەو یاریکەرانەیە کە دەیانەوێت یاریکردنیان پێشانی هاوڕێکانیان بدەن، چونکە لەم ئەپەدا دەتوانیت یارییەکەت بۆ هاوڕێکانت پەخش بکەیت و ئەوانیش لەگەڵتدا بینەری یارییەکەت بن. گرنگتر لەوەش بە ئاسانی دەتوانرێت پەیوەندی ڤیدیۆییان لەگەڵ ببەسترێت لە کاتێکدا کە یاری دەکەیت. یاری بکە و لەگەڵ هاوڕێیانت چات بکە. لەم ڤیدیۆیەدا ببینە.

نەک تەنیا دەتوانیت یارییەکان پەخش بکەیت. بەڵکو هەر ئەپێک دەتەوێت بۆ هاوڕێانت پەخشی بکە لەوانە ڤیدیۆکانی یوتیوب و ئەوانی تر. ئاسانکارییەکی دیکەی ئەم ئەپە ئەوەیە لە بەشێکی تایبەتدا ئەو ئەپ و یارییانە پێشانی بەکارهێنەر دەدات کە بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی و بەمەش ئەو ئەپ و یارییە باشانەت لە کیس ناچێت. لە بەکارهێنانیشدا ئاسانە. لە ڕێگەی ئیمەیڵی خۆتەوە یان فەیسبووک تۆمار دەبیت:

لە ئێستادا تەنیا بۆ مۆبایلەکانی سیستەمی ئەندرۆید بەردەستە. لەم بەستەرەوە:

داگرتن بۆ سیستەمی ئەندرۆید

بۆچونی تۆ