10
هەواڵ 20, تشرینی دووه‌م 2018 بۆچوون

ساڵی داهاتوو مۆبایلی HTC U13 نابینین

بە پێی دواین ڕاپۆرتەکان، وا دەر دەکەوێت زنجیرە مۆبایلەکانی Uی کۆمپانیای HTC کۆتایی دێت و چیتر مۆبایلە ئاستبەرزەکەی کۆمپانیاکە نابێت. ئەگەر تۆ ئارەزوومەندێکی مۆبایلەکانی ئەو کۆمپانیا تایوانیەیت، ئەوا چاوەڕوانی مۆبایلێکی تری ئاستبەرز بکە بە ناوێکی جیاوازتر. چونکە ساڵی داهاتوو HTC U13 نابینین. بەڵام ئەوەش دەوترێت ساڵی داهاتوو HTC مۆبایلی ئاستبەرز ناخاتە ڕوو.

هۆکاری سەرەکی بۆ ئەم کارە، دەگەڕێتەوە بۆ باری ئابووری کۆمپانیاکە. چونکە لە ڕابردوودا کورتهێنانێکی گەورەی لە قازانجی مۆبایلەکان بەخۆیەوە بینی. بەڵام HTC بەکارهێنەرانی مۆبایلەکانی ئەو کۆمپانیایە بێهوا ناکات و ساڵی داهاتوو مۆبایلێکی جیاواز بە ناوێکی جیاواز نمایش دەکات. لە ڕابردوودا مۆبایلەکانیی HTC بۆ ناوی One گۆڕان و ئێستاش دووبارە ناوی زنجیرە مۆبایلە ئاستبەرزەکانی خۆی دەگۆڕێت، ئەمەش وەک گۆڕینی ستراتیجی بۆ باشتر فرۆشتنی مۆبایلەکان.

پێشبینیش دەکرێت مۆبایلەکەی داهاتووی HTC هەڵگری ڕوونمایەکی بێسنور بێت، وە خاوەن تایبەتمەندی هەستەوەری ژێر ڕوونما بێت. هەر چۆنێک بێت HTC دەیەوێت بە شێوەیەکی جیاواز بگەڕێتەوە و بۆ ئەمەش هەوڵی تەواو دەدات.

سەرچاوە :
تاگەکان HTC هەواڵ
بۆچونی تۆ