ڕاپۆرت و توێژینەوەکان

تایبەتمەندییە پێشبینیکراوەکانی گالەکسی S10

تایبەتمەندی نوێی دزەپێکراو و پێشبینیکراوی گالەکسی داهاتوو (S10) هەیە کە لە گالەکسیەکانی پێشووتر نییە. هەموو ئەو هەواڵ و تایبەتمەندییانە بخوێنەوە کە لە مۆبایلی داهاتووی گالەکسیدا دەردەکەون – ساڵی ٢٠١٩ سامسۆنگ نەوەی نوێی گالەکسی S بە ناوی S10 نمایش دەکات. تەنانەت پێش کاتی ڕاگەیاندنیشی کە ڕۆژانێکی زۆری ماوە نمایش بکرێت، هەواڵ و زانیارییەکانی بڵاوبووەتەوە. لەوانە جۆرایەتی مۆبایلەکان و جۆری ئەو تایبەتمەندیانەی ڕەقەکاڵا و نەرمەکاڵای مۆبایلەکە.

کاتی ڕاگەیاندنی S10 

هەروەک هەموو ساڵێک، سامسۆنگ زنجیرە مۆبایلەکانی S لە کۆنگرەی جیهانیی مۆبایل MWC نمایش دەکات، هەر بەهەمان شێوەی S9 و S8، گالەکسی S10 لە کۆنگرەی جیهانیی مۆبایل نمایش دەکرێت. بەڵام بە پێی ڕاپۆرتێک کات و شوێنی ڕاگەیاندنی دەگۆڕێت. کە ئەویش سەرەتاکانی مانگی ١ی ساڵی ٢٠١٩ـیە، جیاواز لە ساڵەکانی پار کە لە کۆتاییەکانی مانگی ٢ مۆبایلەکانی نمایش دەکرد.

3 جۆری گالەکسی S10 نمایش دەکرێن

لە دزەپێکراوەکانی چۆنیەتی ڕەقەکاڵای مۆبایلەکە، باس لە ٣ جۆری گالەکسی S10 دەکرێت. ئەم ٣ جۆرەش ناوی کۆدی تایبەتییان بۆ دەرکەوتووە ئەوانیش Beyond 0 و Beyond 1 و Beyond 2ـن. Beyond 0 جۆری ئاسایی S10 دەبێت، وە Beyond 1 لە جۆری پڵەسی دەبێت و هەروەها Beyond 2 ئاستێکی نوێی گالەکسی S10 دەبێت کە بە پێی پێشبینییەکان دەوترێت لە ٢ جۆرەکەی تر ئاستی نزمتر دەبێت.

  • ڕوونمای ٢ لە مۆبایلەکە بە قەبارەی ٥,٨ ئینچ دەبن و ئەوەی دیکەش ٦,٢ ئینچ دەبێت کە جۆری پڵەسەکەیەتی.

کامێرای نوێ لە گالەکسی S10 کە پێشتر نەتبینیوە

دواین ڕاپۆرتی کۆریا تایبەتمەندی کامێراکانی S10 ئاشکرا دەکەن. S10 پڵەس کە دەکرێت بەرزترین تایبەمەندی کامێرای هەبێت. ٢ هاوێنەی لە کامێرای پێشەوە دەبێت ٣ کامێرایەکی ٣-هاوێنەییشی لە دواوە دەبێت. کامێرای دواوە هەمان ڕێکخستنی کامێرای S9 دەبێت بەڵام ئەمجارە بە ١٦ مێگاپێکسڵ دەبێت لەگەڵ تایبەتمەندی گرتنی وێنە بە فراوانی پلەی ١٢٠. دەربارەی کامێرای گالەکسی S10ش، ئەمجارە جۆری ئاسایی گالەکسی S هەڵگری کامێرایەکی ٣-هاوێنەیی دەبێت جیاواز لە S9 کە کامێرایەکی ١-هاوێنەیی هەبوو.

  • ٢ گالەکسییەکە هەمان توانای کامێرای گالەکسی S10 پڵەسیان دەبێت بەڵام بە بێ بوونی هاوێنەیەکی ١٣ مێگاپێکسڵی بۆ زوومکردن.

نوێترین تایبەتمەندی کە لە کامێرای گالەکسی S10 دەر بکەوێت هەستەوەری 3D-سێ دوورییە. دەتوانێت توانای مۆبایلەکە بباتە قۆناغێکی دیکەی جیهانی ڕاستی لە ناو ژینگەی ڕاستی ئەویش وەک نوێکارییەکی نوێ بۆ تایبەتمەندی ئیمۆجی جوڵاو لەسەر شێوەی بەکارهێنەر.

تایبەتمەندییە پێشبینیکراوەکانی دیکەی گالەکسی S10

  • هەستەوەری ژێر ڕوونمای دەبێت. هەمان ئەو هەستەوەرەی کە لەلایەن کۆمپانیا چینیەکانی وەک ڤیڤۆ و وەن پڵەس بەکارهاتووە بەڵام لە خێرایی کردنەوەدا خێراترە. پێشبینیش دەکرێت چیتر هەستەوەری چاو بۆ کردنەوەی مۆبایلەکە بەکارنەیەت.
  • دواین پڕۆسێسەر(چارەسەرکەر)ـی کۆمپانیای کوالکۆمی لەسەر جێگیرە بە ناوی سناپدراگۆن ٨٤٥ یان پڕۆسێسەری بڵاونەکراوەی کوالکۆم.
  • تایبەتمەندی ژیری دەستکردی دەبێت، کە یارمەتی دەدات لە خێرا ئەنجامدانی ئەرکەکان وەک چارەسەرکردنی وێنەکان و زیرەککردنی پڕۆسیسەری مۆبایلەکە.
  • ڕام ە فراوانی ٨-٦-٤ گێگابایت.
سەرچاوە :

20 تشرینی دووه‌م، 2018
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498