10
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 20, تشرینی دووه‌م 2018

بەهۆی ناوەڕۆکی نەشیاوەوە، تۆڕی کۆمەڵایەتی Tumbler لە ئەپ ستۆر سڕاوەتەوە

ماوەی چەند ڕۆژێکە ئەپی تۆڕی کۆمەڵایەتی Tumler لە کۆگای ئەپ ستۆر سڕاوەتەوە و هۆکارەکەشی تا ئێستا ڕوون نیە، بەڵام کۆمپانیای تەمبلەر ڕایدەگەیەنێت، هۆکاری دیار بۆ ئەم کارەی ئەپڵ دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ناوەڕۆکی پۆرن لە تۆڕەکەیدا. تۆڕی کۆمەڵایەتی تەمبلەر لەو تۆڕانەیە کە زۆرترین ناوەڕۆکی نەگونجاوی تێدایە، ١٦ی ئەم مانگەش ئەپەکەی لە کۆگای ئەپ ستۆر دیار نەماوە و هێشتا نازانرێت هۆکاری سەرەکی سڕینەوەی ئەپەکە بۆچی دەگەڕێتەوە.

تەمبلەر دەڵێت هەر وێنەیەک کە بڵاو دەکرێتەوە پشکنیندا تێدەپەڕێت. هەر وێنە و ڤیدیۆیەکیش پێچەوانەی یاساکانمان بێت ڕاستەوخۆ دەسڕێنەوە ئەمەش لە پێناو وەستان لە دژی ناوەڕۆکە سێکسییەکان. هەرچۆنێک بێت هێشتا تەمبلەر لە ئەپ ستۆر دەرنەکەوتووە، لە کاتێکدا هێشتا لە کۆگای گووگڵ پلەی بۆ بەکارهێنەران بەردەستە.

تۆڕی کۆمەڵایەتی تەمبلەر بەوە ناسراوە ناوەڕۆکی سێکسی تێدایە و ئەمەش بووەتە هۆکارێک تا لە وڵاتی ئیندۆنیزیا بلۆک بکرێت. یاساکانی سیستەمی iOSـیش بۆ ئەپەکان ئەوەیە کە دەبێت فلتەر هەبیت لە بەرامبەر ناوەڕۆکەکان و، وا دیارە فلتەرەکەی ئێستای تەمبلەر لەگەڵ یاساکانی ئەو تۆڕە ناگونجێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ