ئەپڵ
20, تشرینی دووهم 2018
نوێترین ڕیکلامی ئەپڵ: 5 هۆکار دەکرێت iPad Pro کۆمپیوتەری داهاتووتبێت

بێگومان ئەپڵ شانازیەکی بێ ئەنداز بە ئایپادەکەیەوە دەکات و بەردەوامیشە لە پەرەپێدانی ئەو جۆرە ئامێرە. لەم دواییانە نەوەیەکی نوێی لە ئایپاد پڕۆ بە کۆمەڵێک گۆڕانکاری ڕیشەییەوە ڕاگەیاند و لەگەڵ ڕاگەیاندنیشی کۆمپیوتەرە کەسییەکانی بە ئامانج گرت. بەم بۆنیەوە دوێنێ ئەپڵ نوێترین ریکلامی بۆ ئایپاد پڕۆ نوێکەی لە ژێر ناونیشانی ” 5 هۆکار دەکرێت iPad Pro کۆمپیوتەری داهاتووتبێت” بڵاوکردەوە.
بێگومان زۆرینەی بەکارهێنەران هەوڵدەدەن کاری ڕاستەقینە لەسەر ئایپاد پڕۆ ئەنجام بدەن، و بەلای زۆربەشمانەوە ئەم کردارە شیاوی جێبەجێکردنە. لە ڕیکلامەکەی ئەپڵیشدا درێژی تەمەنی پاتری و توانستی پەیوەست بوون بە ئینتەرنێت لە هەموو شوێنێک لە ڕێگەی ڕایەڵەی LTE و چەندی تریش خراونەتە ڕوو، کە بە پێی ئەپڵ دەیسەلمێنن ئایپادە نوێکە بەهێزترە لە زۆربەی کۆمپیوتەرە کەسییەکان.
ڕیکلامەکە زیاتر نوسین لە خۆی دەگرێت، بۆ نمونە “وەکو کۆمپیوتەرە، بەڵام بە نمونەی هیچ کۆمپیوتەرێکیش نییە.” هەروەکو ئاشکرایە، ئەپڵ چەندین کات بە شێوەی جیاجیا ئاماژەی کردووە کە ئایپاد کۆمپیوتەرە. ئەگەر ئەمەش وابێت، ئەوا هێشتا ئەپڵ ڕێگایەکی درێژی لەبەردەمە بۆ باشترکردنی ئەم ئامێرە و سەلماندنی قسەکانی، بە تایبەتی بەهێزکردنی سیستەمی ئای ئۆ ئێس لەسەر ئەم ئامێرە، چونکە هێشتا ئای ئۆ ئێس سیستەمێکی مۆبایلە نەک کۆمپیوتەر.
با زیاتر قسەی لەسەر نەکەم و بفەرموون خۆتان بینەری ڕیکلامەکەی ئەپڵ بن بۆ ئایپادە نوێکەی:
[su_youtube url=”https://youtu.be/tUQK7DMys54″]
ڕاتان چییە؟ هۆکارەکانی جێگەی متمانەی بەکارهێنەرانن؟
سەرچاوە :
- Apple Youtube Channel
- Apple World
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!