رەقەکاڵا 24, تشرینی دووه‌م 2012

بەرنامەی EASEUS Partition Master تایبەت بە بەڕێوەبەرایتی کردنی هارددرایڤەکانی کۆمپیوتەرەکەت.

وەکو جێگرەوەیەکی Partition Magic ئەم بەرنامەیە بەرنامەیەکی خۆڕاییە و تایبەتە بە گۆڕانکاری کردن و بەڕێوەبەرایەتی کردنی هارددرایڤەکانی کۆمپیوتەرەکەت کە بەهۆیەوە چەندین فرمان ئەنجام دەدرێت هەر لە گەورەکردن و بچوکردنی قەبارەی هارددرایڤەکانی کۆمپیوتەرەکەتەوە تا لێک جیاکردنەوە و گۆڕینی جۆری هارددرایڤەکان بۆ نمونە لە بەیسکەوە بۆ دینامیک.

لەڕاستیدا بوونی بەرنامەیەکی وەها بۆ زۆر کات پێویستمانە بەتایبەتی ئێستا لە بازاڕاکانی کوردستان کاتێک کۆمپیوتەرێک دەکڕیت سیستەمی ویندۆز ٧ی لەسەرەوە و ڕێکخراوە و هەر دەبێت ئیشی پێبکەیت بەڵام کێشەیەک هەیە ئەویش کاتێک سەیر دەکەیت پارتیشنەکەی تەنها یەک پارتیشنە (Local Disk)ـە، بۆ ئەوەی دابەشی بکەیت یان ئەوەتا بە ویندۆزەکە خۆی دەیکەیت یان ئەوەتا بەم بەرنامەیەیە دەیکەیت کە بەشێوەیکی باشتر و ڕێک و پێکتر و بەئارەزووی خۆت بۆت دابەش دەکات و ئەمانە و چەندین تایبەتمەندی تر بە بەرنامەی ناوبراو دەکرێن.

لیستی فرمانەکانی ئەم بەرنامەیە:

  • Resize/Move partition
  • Extend system drive
  • Copy disk & partition
  • Merge partition
  • Split partition
  • Redistribute free space
  • Convert dynamic disk
  • Recover partition

چەند دیمەنێک لە بەرنامەکە:
[image src=”http://cache.filehippo.com/img/ex/2014__EASEUS_Partition_Master6_1.png” width=”600″ height=”400″ lightbox=”yes” align=”center”] [image src=”http://cache.filehippo.com/img/ex/2015__EASEUS_Partition_Master6_2.png” width=”600″ height=”400″ lightbox=”yes” align=”center”] [image src=”http://cache.filehippo.com/img/ex/2016__EASEUS_Partition_Master6_3.png” width=”600″ height=”400″ lightbox=”yes” align=”center”]

لێرە بەرنامەکە دابگرە:

بۆچونی تۆ