ئەندرۆید

5 لە باشترین ئەپەکانی ئەم هەفتەیە بۆ مۆبایلی ئەندرۆیدەکەت دابگرە

هەموو ڕۆژێک و بەردەوام ئەپ و یاری نوێ بۆ کۆگای گووگڵ پلەی زیاد دەبێت ئەمانەی خوارەوەش باشترینەکانی ئەم هەفتەیەن.

1.1.1.1: Faster & Safer Internet

لە رێگای ئەپی کلاود فلەیر دەتوانیت خزمەتگوزاری DNS 1.1.1.1 بەکاربهێنیت بۆ پاراستنی زانیاریەکانت لەسەر ئینتەرنێت و سڕینەوەیان لە هەموو 24 کاتژمێرێکدا لەگەڵ باشترکردن و خێراترکردنی ئینتەرێت، ئەپەکە دیزاینێکی ڕێک و سادەی هەیە کە دەتوانیت بە ئاسانی بەکاریبهێنیت بەڵام تاکە کێشەی ئەوەیە پشت بە خزمەتگوزاری VPNـی تایبەت بە خۆی دەبەستێت واتە ناتوانرێت لە کاتی بەکارهێنانی ئەم ئەپەدا VPNـەکانی دیکە بەکاربهێنیت.

Feedly Classic

ئەپی Feedly کە تایبەتە بە ڕێکخستن و پیشاندانی هەواڵەکان لەو سەرچاوانەی کە بەکارهێنەر هەڵیدەبژێرێت لە ماوەی ڕابردوودا نوێکاری پێگەیشت و دیزاینەکەی گۆڕانکاری تێدا کراوە، بەڵام هەندێک لە بەکارهێنەران لەوانەیە ئارەزووی دیزاینی پێشووی ئەپەکە بکەن هەر بۆیە لێرەدا ئەپی Feedly Classic بەردەستە بە دیزاینی پێشوو.

(Pixel Pulse (BETA

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت لە کاتی پێگەیشتنت بە ئاگاداریەکان لە ڕوونماکەتدا دەربکەوێت لە ڕێگای چەند ڕووناکی و ڕەنگێکی جیاوازەوە، ئەپەکە خۆڕاییە بەڵام بۆ تایبەتکردنی ڕەنگەکان بۆ هەر ئاگاداریەک پێویستە کرداری کڕین ئەنجام بدەیت.

(PlayJ (Beta

ئەپێکی نوێی کۆمپانیای سۆنیە لە ڕێگایەوە بەکارهێنەر دەتوانێت پێکهاتەی مۆبایلەکەی پیشانی بەکارهێنەرێکی دیکە بدات لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانێت پەیوەندی دەنگی و ڤیدیۆیی لەگەڵ بەکارهێنەرەکەدا ئەنجام بدات.

Widget Drawer — Use your widgets almost anywhere

ئەپەکە لیستێکی لاتەنیشت لە خۆدەگرێت بۆ سەرجەم ویدجێتەکانی مۆبایلەکەت بەم شێوەیە دەتوانیت لە هەر شوێنێکی مۆبایلەکەتدا بەکاریانبهێنیت.

21 تشرینی دووه‌م، 2018
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
891