هەواڵ 21, تشرینی دووه‌م 2018

ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی پاتری مۆبایلی OnePlus 6T سەرکەوتنێکی دیکەی مۆبایلەکە دەگەیەنێت

لەوانەیە مۆبایلی OnePlus 6T بە بەراورد بە 6 OnePlus گۆڕانکاریەکی کەمی تێدا کرابێت بە هۆی هاوشێوەیی دیزاینی هەردوو مۆبایلەکە، بەڵام جیاوازی OnePlus 6T لەگەڵ جۆرەکانی پێشوویدا دەگەڕێتەوە بۆ بوونی هەستەوەری ژێر ڕوونما و پاتریەکی گەورەتر بە توانستی 3700 ملی ئەمپێر ئەمەش بە بەراورد بە سەرجەم مۆبایلەکانی وەن پڵەس زۆرترین توانستە، سەبارەت بە تاقیکردنەوەکان پاتری مۆبایلی OnePlus 6T توانیویەتی بۆ ماوەی 9 کاتژمێر و 52 خولەک کاربکات بەمەش سەردەکەوێت بەسەر زۆرینەی مۆبایلە ئاست بەرزەکانی ئەم ساڵ بێجگە لە هەردوو مۆبایلی Mate 20 و iPhone XR کە توانیویانە بۆ ماوەیەکی زیاتر بەرگە بگرن.

لە بارەی تاقیکردنەوەی دووەم کە خۆی دەبینێتەوە لە خێرایی بارگاویکردنەوە لە 0ـەوە بۆ 100 مۆبایلی OnePlus 6T دووبارە سەرکەوتەوە و توانی لە ماوەی 1 کاتژمێر و 25 خولەکدا مۆبایلەکە بە تەواوی بارگاوی بکاتەوە ئەمەش واتای ئەوەیە پێویست ناکات بۆ بارگاویکردنەوەی مۆبایلەکە ماوەیەکی زۆر چاوەڕوان بکەیت، هەموو ئەم تایبەتمەندیانە مۆبایلی OnePlus 6T دەکاتە یەکێک لە باشترین مۆبایلەکانی ساڵ لە ڕووی توانای پاتری و خێرایی بارگاویکردنەوە سەرەڕای ئەوەش مۆبایلەکە لە ڕووی بەکارهێنانەوە خێراییەکی زۆری هەیە و دووەم خێراترین مۆبایلی ئەندرۆیدە لە جیهاندا.

سەرچاوە:

  • T-Voice
تاگەکان OnePlus 6T
بۆچونی تۆ