هەواڵ
21, تشرینی دووەم 2018
ئۆنەر مۆبایلی Honor 10 Liteـی بە Kirin 710 و ڕامی 6 گێگابایتەوە ڕاگەیاند

لە ماوەی ڕابردوودا هەواڵە دزەپێکراوەکان ئاماژەیان بە تایبەتمەندی و دیزاینی مۆبایلی داهاتووی کۆمپانیای ئۆنەر داوە ئەویش مۆبایلی Honor 10 Liteـە، مۆبایلەکە خاوەنی ڕوونمایەکە لە جۆری LCD لەگەڵ بوونی نۆچێک لە شێوەی دڵۆپە کە کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکەی لە خۆگرتووە لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنی دوو کامێرایە لە بەشی پشتەوە لەگەڵ هەستەوەری پەنجەمۆر لە بەشی پشتەوە سەرەڕای ئەمانەش خاوەنی بڵندگۆیەکی ناوازەیە و ڕێگەت پێدەدات بە شێوەیەکی باشتر گوێ لە گۆرانیەکانت بگریت لەو شوێنانەی دەنگە دەنگی زۆرە.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 6.21 ئینج و بە ڕوونی 1080×2340 پێکسڵ
- پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی لە جۆری Hisilicon Kirin 710
- ڕام: 4 یان 6 گێگابایت
- بیرگە: 64 یان 128 گێگابایت و دەتوانرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە زیادبکرێت هەتاوەکو 512 گێگابایت
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 13+2 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: 24 مێگاپێکسڵ
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری EMUI 9.0
- توانستی پاتری: 3400 ملی ئەمپێر
- ڕەنگ: سوور و شین و سپی و ڕەش
- نرخ: 200$ دۆلار بۆ جۆری 4/64 گێگابایت و 245$ دۆلار بۆ جۆری 6/64 گێگابایت و 275$ دۆلار بۆ جۆری 6/128 گێگابایت
- بەرواری بەردەستبوون: ئاشکرا نەکراوە

سەرچاوە:
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.