10
هەواڵ 21, تشرینی دووه‌م 2018

هواوەی ڕێگری دەکات لە بەکارهێنانی لۆنچەرە دەرەکیەکان لە ڕووکاری EMUI 9

بە پێی هەواڵە دزەپێکراوەکان وا دیارە کۆمپانیای هواوەی دەیەوێت ڕێگری لە سەرجەم لۆنچەرە دەرەکیەکان بکات و چیدیکە بەکارهێنەر نەتوانێت لۆنچەری دەرەکی بەکاربهێنێت، هەرچەندە هەندێک لە بەکارهێنەران لەوانەیە ئارەزووی ئەوە بکەن ڕووکار یاخود جۆری نووسینی بەکارهاتووی مۆبایلەکانیان بگۆڕن بەڵام ئەم بڕیارەی هواوەی وا دەکات لە بەکارهێنەران نەتوانن هیچ ڕووکارێکی دیکە بێجگە لە EMUI 9 بەکاربهێنن ئەم بڕیارەی هواوەیش وا دیارە بە شێوەیەکی سەرەکی وەشانە بڵاوکراوەکانی وڵاتی چین دەگرێتەوە.

هەروەها هەواڵە دزەپێکراوەکان هۆکاری ئەم هەنگاوەی کۆمپانیای هواوەی دەگەڕێننەوە بۆ ڕێگری کردن لە جێگیرکردنی ئەپی لۆنچەرەکان لە لایەن بازرگانەکانەوە کە ئەمەش لەوانەیە هەڵگری نەرمەکاڵای زیانبەخش یان ڕووکارێکی ساختەی EMUI بن، ئەمەش بۆ پاراستنی زانیاری کەسێتی بەکارهێنەران و بە دڵنیایشەوە بۆ پاراستنی نیشانەی بازرگانی هواوەیە لە بازاڕەکانی مۆبایلدا بەڵام هەروەک ئاماژەمان پێدا ئەم بڕیارە لە ئێستادا تەنها وەشانەکانی وڵاتی چین دەگرێتەوە و لەوانەشە لە داهاتوودا سەرجەم وەشانەکان بگرێتەوە.

سەرچاوە:

  • Unlimit-Tech
تاگەکان EMUI 9
بۆچونی تۆ