گووگڵ 21, تشرینی دووه‌م 2018

بە هۆی کێشەیەکەوە کامێرای مۆبایلەکانی Pixel 3 لە کاردەکەوێت

ڕاپۆرتی بەکارهێنەران لە بارەی کێشەی مۆبایلەکانی Pixel 3 جیاوازن بە شێوەیەک هەندێک لە بەکارهێنەران گلەیی نەمانی نامەکانیان دەکەن لە کاتێکدا هەندێکی دیکە ئاماژە بە نەمانی وێنە و بوونی کێشە لە بەڕێوەبردنی بیرگە لە مۆبایلەکەدا دەدەن، پاش ئەمانە کۆمپانیای گووگڵ بەڵێنی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەیدا کە ڕووبەڕووی بەکارهێنەران بووەتەوە بەڵام وا دیارە کێشەی مۆبایلەکانی Pixel 3 کۆتایی نایەت و لە ئێستادا بەکارهێنەران ئاماژە بە بوونی کێشەیەکی دیکە دەدەن.

لەم بارەیەوە بەکارهێنەران ئاماژەیان بەوەداوە بە هۆکارێکی نادیار و لە کاتێک دەیانەوێت ئەپی کامێرا بکەنەوە ڕاستەوخۆ نامەیەکی هەڵە دەردەکەوێت هەندێکی دیکەش ئەوەیان ئاشکراکردووە کاتێک ئەپێک داوای دەسەڵاتی گەیشتن بە کامێرا دەکات ئەوا نامەیەکی هەڵە دەردەکەوێت و ئاماژە بە نەتوانینی گەیشتن و پێدانی دەسەڵاتی کامێرا دەدات، سەبارەت بە چارەسەر هەندێک لە بەکارهێنەران بە کوژاندنەوە و دووبارە کارپێکردنەوەی مۆبایلەکە کێشەکە لە لایان چارەسەر بووە لە کاتێکدا لای هەندێکی دیکە بە گێڕانەوەی مۆبایلەکە بۆ باری Factory Reset کێشەکە هێشتاش بەردەوام بووە.

سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکە یاخود گۆڕینەوەی یەکەی مۆبایلەکان لە لایەن گووگڵەوە، ئەوا هەتاوەکو ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی کۆمپانیای ناوبراو لەم بارەوە نییە، شایەنی باسە یەکێک لە تایبەتمەندیە سەرەکیەکانی مۆبایل کە وا دەکات لە بەکارهێنەر مۆبایلەکە بکڕێت کامێراکەیەتی هەر بۆیە کێشەیەکی لەم جۆرە لە مۆبایلەکانی گووگڵدا جێگای نیگەرانی زۆرێک لە بەکارهێنەرانە.

سەرچاوە:

  • Unlimit-Tech
تاگەکان Pixel 3
بۆچونی تۆ