10
ئای ئۆ ئێس 21, تشرینی دووه‌م 2018

ئەمڕۆ 10 ساڵ تێپەردەبێت بەسەر بەکارهێنانی ئیمۆجی لە ئایفۆندا

لە ٢١ی ١١ی ٢٠٠٨، ئەپڵ وەشانی iPhone OS 2.2ـی بۆ بەکارهێنەرانی لە یابان بەردەست کرد، و لەگەڵیدا تەختەکلیلی ئیمۆجییەکانی بە ژماریەک لە ئیمۆجیەوە بۆ یەکەمجار لە ئایفۆن بەکارهێنا. ئەو کاتە، ئایفۆن ٣ جی دوا ئایفۆنی ئەپڵ بوو، کە لە مانگی ٦ی هەمان ساڵ ڕاگەیاندرابوو.

لەم وێنەیەی سەرەوە کە چەپ هی ساڵی ٢٠٠٨ـە و هی ڕاست ٢٠١٨ـەیە، و لەلایەن جێرمی بێرگ لە ئیمۆجیپیدیاوە بڵاوکراوەتەوە و لەگەڵیدا باسی ئەو کاتە دەکات، کە سەرباری ئەوەی ئەپڵ بڕیاریدابوو لە سەرەتادا ئیمۆجیەکان بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن لە یابان سنورداربکات، ئەوا چەند ئەپێکی تر کە لەگەڵ بەردەستبوونی ئەپستۆر بڵاوکرابوونەوە، ڕێگەیان بە بەکارهێنەرانی وڵاتانی تردا کە ئەو ئیمۆجیانە بەکاربهێنن.

لەم کاتە بەدواوە ئیمۆجیەکان بەربڵاویان بەخۆیەوە بینی و ئەپڵ لە وەشانی iOS4 و MacOS Lion بۆ چەند وڵاتێکی تری بەردەست کردن. بۆ دواجار ئەپڵ لە iOS5 تەختەکلیلی تایبەتی ئیمۆجیەکانی بۆ گشت بەکارهێنەران بەردەست کرد. دوای ئەوە لە iOS6 ئەپڵ زیاتر لە ٣٧٦ ئیمۆجی بۆ بەکارهێنەران بەردەست کرد.

ئیمۆجییەکانی ساڵی ٢٠٠٨ لەسەر iPhone OS 2.2

یەکێک لە دوایین نوێکارییەکانی لەسەر دەمنامەی ئیمۆجیەکان لە ساڵی ٢٠١٥ بوو، کاتێک ئەپڵ ژماریەک لە ئیمۆجی نوێی ڕاگەیاند لەگەڵ iOS 8.3، کە نزیکەی ٣ ساڵ دەبوو هیچ نوێکاریەکی نەکردبوو لەم ڕووەوە. هەر لەم کاتەوە، ئەپڵ خۆکارانە بە شێوەیەکی بنچینەیی تەختەکلیلی ئیمۆجیەکانی لەسەر گشت ئامێرەکانی چالاک کرد، بەڵام پێشتر بەکارهێنەر دەبوایە لە ڕێگەی Settings پاشان لە بەشی تەختەکلیلەکان ئیمۆجیەکانت زیاد دەکرد.

بە شێوەیەکی گشتی ژمارەی ئیمۆجیەکان لە ساڵی ٢٠٠٨ـەوە تا ٢٠١٨ لە ٤٧١ ئیمۆجیەوە زیادیکرد بۆ ٢٧٧٦ ئیمۆجی، ئەمەش زۆربەی بە هۆکاری بژاردەی زیاتر بۆ هەر ئیمۆجییەک، بۆ نمونە ڕەنگی پێستەکان و ڕەگەزەکان و چەندانی تریش. ئەگەر دەتەوێت زانیاری زیاتر بزانیت لەسەر ئەم ساڵیادە ئەوا لەسەر ئیمۆجیپیدیا لەم بەستەرەوە وردەکاری زیاتر بەردەستە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ