تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
22, تشرینی دووهم 2018
ئیتر ڕێکلامەکان لەسەر وەتسەپ دیار دەکەون

مارک زوکەربێرگ، بەڕێوەبەری کۆمپانیای فەیسبووک لە ڕابردوودا لە پلانیدا بوو بتوانێت لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی وەتسەپەوە کە سەر بە کۆمپانیای فەیسبووکە، قازانج بەدەست بهێنێت و وا دیارە بۆ ئەم هۆکارەش ڕێکلامەکان باشترین ڕێگەن. ئێستاش بەڕێوەبەری وەتسەپ ڕایدەگەیەنێت بۆ لەمەودوا و لە داهاتوویەکی نزیک ڕێکلامەکان لەسەر ئەپەکەیان دیار دەکەون.
پێشاندانی ڕێکلامەکان لە ڕێگەی بەشی Statusـی بەکارهێنەرانەوە دەبێت. مەبەستی فەیسبووک لەم کارەیدا بەدەستهێنانی قازانج و بەیەکگەیاندنی بەکارهێنەر و کۆمپانیاکانە، کە بە پێی دوایین ئاماری فەیسبووک، ٤٥٠ ملیۆن بەکارهێنەری ڕۆژانەی وەتسەپ هەیە و ئەمەش کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ڕێکلامەکان دەبێت، فەیسبووکیش بەڵێن دەدات زانیارییەکانی بەکارهێنەر پارێزراو دەبن.
کاتی دیارکەوتنی ڕێکلامەکان دیار نییە، بەڵام لە داهاتوویەکی نزیکدا دەبێت و سەرەتاش لەسەر ئەپی وەتسەپی iOS دەیبینین پێشتر لە ئەندرۆید. ئەم کارەی فەیسبووکت بە دڵە؟
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.