ئەپ و نەرمەکاڵا
22, تشرینی دووهم 2018
7 ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی لە کۆگای گووگڵ پلەی

ژمارەیەک ئەپ و یاری بۆ ماوەیەکی کاتی لە کۆگای گووگڵ پلەیدا دەبنە خۆڕایی و ئەمانەی خوارەوەش باشترین هەڵبژاردەکانن.
(Permissions Manager Pro (AD Free

لە ڕێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت دەسەڵاتەکانی وەک گەیشتن بە کامێرا و ژمارە تەلەفۆنیەکان بسڕیتەوە لەو ئەپانەی کە پێشتر ڕێگەت پێداون پێی بگەن.
Augustro Music Player

ئەپێکی ناوازە بۆ کارپێکردنی فایلە دەنگیەکان و پشتگیری لە ڕووکاری تاریک و گەڕانی خێرا و دانانی کاتێکی دیاریکراو بۆ داخرانی ئەپەکە دەکات لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانیت دەستکاری فایلە دەنگیەکان بکەیت هەتاوەکو زانیاری وەکو ناوی گۆرانی و ناوی ئەلبومی بۆ زیاد بکەیت.
File Manager by Augustro

ئەپێکی سادەیە بۆ بەڕێوەبردنی فایلەکانی نێو مۆبایلەکەت و دەتوانیت لە ڕێگەیەوە ڕێکیان بخەیت بە پێی جۆری فایلەکە و کاتی زیادبوونی لەگەڵ ئەوەشدا توانای مامەڵە کردنی هەیە لەگەڵ ئەپەکانی گووگڵ پلەی و ئەوانەشی بە پاشگری APKـن ئەمەش بۆ سڕینەوە یان بەشداری پێکردنیان.
Mono – Icon Pack

کۆکراوەی ژمارەیەک ئایکۆنی دیزاین کراوە بە شێوەیەکی ڕێک و سادە، ئەپەکە زیاتر لە 1873 ئایکۆنی جیاوازی ئەپەکان لە خۆدەگرێت و دەتوانیت سوودیان لێوەربگریت لە ڕێگای داگرتنی یەکێک لە لۆنچەرە جیهانیەکان.
Spheroid Icon

بە هەمان شێوەی ئەپی پێشوو ئەم ئەپەش ژمارەیەک ئایکۆن لە خۆدەگرێت بەڵام بە دیزاینێکی بازنەیی و ژمارەی ئایکۆنەکانیش دەگاتە زیاتر لە 11.000 و دەتوانیت لە ڕێگەی داگرتنی یەکێک لە لۆنچەرە جیهانیەکانەوە سوودیان لێوەربگریت.
Hitman Sniper

لە پێشووتریشدا بۆ چەند جارێک ئەم یاریە لە لایەن گەشەپێدەرانیەوە کرابووە خۆڕایی و ئەم جارەش بۆ ماوەیەکی کاتی بووەتە خۆڕایی، لە یاریەکەدا پێویستە لە سەرت وەک بکوژێکی بە کرێگیراو ژمارەیەک کەسایەتی بکوژیت لەگەڵ ئەوەشدا یاریەکە خاوەنی کوالێتیەکی بەرزە و کاریگەری دەنگی و وێنەیی ناوازەی تێدا بەکارهاتووە.
Shadow of Death: Stickman Fighting – Dark Knight
یەکێکە لە نوێترین یاریەکانی Stickman و جیاوازیەکی ئەو و تۆی نییە لەگەڵ وەشانەکانی پێشوو و تیایدا هەڵدەستیت بە هەڵبژاردنی 4 کەسایەتی نینجا و وەک سوارچاکێک دەجەنگیت لە دژی دوژمنەکانت.
تێبینی:-
- گەر ئەپ و یاریەکان بە هۆی جیاوازی وڵاتەوە لە لات بەردەست نەبوو تەنها یەکێک لە ئەپی VPNـە خۆڕاییەکان بەکاربهێنە و وڵاتەکەت بگۆڕە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USA).
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.