ئەپڵ 22, تشرینی دووه‌م 2018

هەژماری فەرمی ئەپڵ لەسەر ئەمەزۆن کەوتەکار

دوو هەفتە لەمەوبەر ئەمەزۆن ڕایگەیاند کە لەمەودوا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کار لەگەڵ ئەپڵ دەکات، ئەمەش بە مەبەستی فرۆشتنی بەرهەمەکانی لە ڕێگەی ئەمەزۆنەوە. بەم بۆنەیەوە، پێش دەسپێکی Black Friday و Cyber Moday هەژماری فەرمی ڕێگەپێدراوی ئەپڵ لەسەر ئەمەزۆن کەوتەکار کە ڕاستەوخۆ دەتوانیت بەرهەمەکاهنی ئەپڵ داوابکەیت و بکڕیت. کرتە بکە بۆ چوونە ناو پەڕی فەرمی ئەپڵ لەسەر ئەمەزۆن.

فرۆشگای ئەمەزۆن لە کۆن و لە ئێستاشدا شوێنی فرۆشیارانی لایەنی سێیەم (دەرەوەی ئەمەزۆن) بووە بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکانی ئەپڵ، بەڵام لە ٤ی ١ی ٢٠١٩ بەدواوە چیتر ڕێگەیان پێنادرێت بەرهەمەکانی ئەپڵ لەسەر ئەمەزۆن بفرۆشن، مەگەر ڕاستەوخۆ لە ئەپڵەوە ڕێگە پێدراو بن.

لە ئێستادا، تاکە بەرهەم کە لەسەر ئەم هەژمارە فەرمیە دەست نەکەوێت، بریتییە لە بڵندگۆی زیرەکی ناسراو بە HomePod، چونکە ڕکابەری ڕاستەوخۆ یەکێک لە بەرهەمەکانی ئەمەزۆنە بە ناوی ئێکۆ، بەڵام هێشتا دەتوانیت لەسەر ماڵپەڕی ئەپڵ یان فرۆشیارەکانی تری سەر ئەمەزۆن دەستی بخەیت.

شایەنی باسە، لە ئێستادا هیچ دیار نییە کە هیچ داشکاندنێک لە ئارادابێت بە هۆی بۆنەکانی Black Friday و Cyber Monday، بەڵام لەم دواییانە ئەپڵ لە ڕیکلامێکدا ئاماژەی بە ٤ ڕۆژ کرد لە Black Friday و Cyber Monday کە چاوەڕوان دەکرێت لە ٢٣ی ئەم مانگە داشکاندنەکانیان دەست پێ بکەن.

سەرچاوە :
تاگەکان Amazon Apple
بۆچونی تۆ