سامسۆنگ 22, تشرینی دووه‌م 2018

کێشەیەک لە گالەکسی Note 9 دەردەکەوێت

گالەکسی نۆت ٩ یەکێکە لە مۆبایلە بەنرخەکان کە لە جیهاندا بە نرخی نزیکەی ١٠٠٠ دۆلار دەفرۆشرێت. بەڵام ئەمە مانای وانییە مۆبایلەکە بە دوورە لە کێشە بەڵکو لە نوێترین باسدا کێشەی وەستان یان جامکردن دەردەکەوێت لە کاتی بەکارهێنانی کامێرادا.

ماڵپەڕی SamMobile ئاشکرای کردووە هەندێک لە بەکارهێنەران تێبینی کێشەیەکیان کردووە لە مۆبایلەکانیاندا لەو کاتەی وێنەیان گرتووە. هەروەها جامکردن و خاوبوونەوەی تووش بووە لەو کاتەی کە ڤیدیۆیان تۆمارکردووە. وا دەردەکەوێت زیاتر ئەو گالەکسییانە تووش بووبن کە لەسەر پڕۆسێسەری سناپدراگۆنن، زیاتر لەو گالەکسییانەی کە لەسەر جۆری ئێکسینۆسن. ڕێنماییش بۆ ئەم کێشەیە سڕینەوەی زانیاری کاتی سیستەمەکەیە لە ڕێکخستن، بەڵام ئەمە کاتییە و دووبارە کێشەکە دیار دەکەوێتەوە.

هەرچۆنێک بێت ئێستا سامسۆنگ سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەیە و بەم زووانە نوێکردنەوەی خۆی دەنێرێت. لای تۆ دەرکەوتووە؟

گالەکسی نۆت ٩ دوایین مۆبایلی سامسۆنگە، هەڵگری زۆرێک لە تایبەتمەندی بەرزە لەوانە بارگاویکردنەوەی بێوایەر، پێنوسێکی بلوتوزی دژە ئاو، بیرگەیەک بە فراوانی ٥١٢ گێگابایت بە فراوانی ڕامی ٨ گێگابایت. هەروەها ڕوونمایەکی ناوازە لە جۆری ئۆلێد و پاترییەکی تەمەن درێژ بە هێزی ٤,٠٠٠ میللی ئەمپێر.  زیاتر بخوێنەوە

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ