سامسۆنگ 22, تشرینی دووه‌م 2018

یەکەم مۆبایلی سامسۆنگ هەڵگری نۆچی ڕوونما بێت بە ناوی گالەکسی M دەبێت

نوێترین ڕاپۆرت ئاماژە دەکەن سامسۆنگیش بەدەر نابێت لە هەبوونی شێوەی نۆچ لە بەشی پێشەوەیدا و زنجیرە مۆبایلێکی نوێ بە ناوی M ڕادەگەیەنێت کە جێگرەوەی مۆبایلەکانی زنجیرەی J دەبێت بە هەمان نرخ و بە تایبەتمەندی بەرزتر.

دەربارەی تایبەتمەندییەکانی نازانین بەڵام گرنگترین خاڵ لەم ڕاپۆرتەدا دەرکەوتبێت بوونی ڕوونمایەکە لە جۆری بێسنور کە هەموو ڕووی پێشەوەی مۆبایلەکە داگیر دەکات. وە گرنگتر لەم خاڵەش، لە سەرەوەی ڕوونماکە نۆچێک بوونی دەبیت هەروەک هاوشێوەی زۆرینەی مۆبایلەکانی ئێستا وەک پیکسڵی گووگڵ و ئایفۆن XS و زۆرێکی تر لە مۆبایلە چینییەکان. کە ئەمەش یەکەمجار و یەکەم مۆبایلی سامسۆنگ دەبی هەڵگری ئەم شێوە ڕوونمایە بێت!

لە دەربارەی تایبەتمەندییە پێشبینیکراوەکانی دیکەش، مۆبایلەکە ڕوونمایەکی Full HD دەبێت وە لەسەر پڕۆسێسەری Exynos 788 لەگەڵ ٣ گێگابایت فراوانی ڕام. وە تەنیا چەند هەفتەیەکی ماوە بۆ نمایشکردنی ئەم مۆبایلە بە ناوی گالەکسی M.

سەرچاوە :
تاگەکان سامسۆنگ هەواڵ
بۆچونی تۆ